سوڵتانوم بێگم
| سوڵتانوم بێگم | |
|---|---|
| ھاوسەری سەرەکی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی | |
| Tenure | ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤ – ٢٥ی ئایاری ١٥٧٦ |
| پێشوو | تاجلوو خانم |
| ھاوسەر | تەھماسبی یەکەم |
| منداڵ(ەکان) | محەممەد خودابەندە ئیسماعیلی دووەم |
| خێزان | مەوسیلو (بەپێی لەدایکبوون) سەفەوی (بە ھاوسەرگیری) |
| باوک | عیسا بەی مەوسیلو |
| لەدایکبوون | ١٥١٧ مووسڵ, ئەق قویونلو |
| مردن | ١٥٩٣ قەزوین، ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی |
| ناشتن | مەزاری ئیمام ڕەزا، مەشھەد |
| ئایین | ئیسلام |
سوڵتانوم بێگم (نزیکەی ١٥١٧ – ١٥٩٣)، ناسراو بە کادام عەلی سۆڵتان خانم,[١]شاژن ژنی شا تەھماسبی یەکەم و شاژن دایکی شا ئیسماعیلی دووەم و شا محەممەد خودابەندە و ھەروەھا داپیری شا عەباسی یەکەم بوو. سوڵتانام یەکێک بوو لە ژنە بەھێزەکانی مێژووی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی.
ژیان
[دەستکاری]سوڵتانوم بێگم کچی عیسا بەگ مەوسیلوی ئەق قویونلو بوو.[١]سوڵتانومیش وەک تاجلوو خانمی دایکی تەھمەسپ سەر بە ھۆزی مەوسیلوی تورکمان بووە و ئامۆزای سێیەمی مێردەکەی بووە لە ڕووی دایکییەوە.[٢]موسا سۆڵتان، پارێزگاری ئازەربایجان برای بوو. بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەھمەسپ لە دەوروبەری سەردەمی مردنی باوکی، ئیسماعیلی یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو. ئەو بوو بە ھاوسەری سەرەکی و دوو کوڕی بۆ لەدایک بوو، لەوانە محەممەد خودابەندە کە لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی شاملو-ئۆستالجودا لەدایکبووی ساڵی ١٥٣٢ بوو، کاتێک تەھمەسپ خۆی تەنیا تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو ئیسماعیلی دووەم کە لە ساڵی ١٥٣٧ لەدایکبووە.[٣] سوڵتانوم بێگم دوای دەربەدەری تاجلوو خانم بۆ شیراز لە ساڵی ١٥٤٠ بەرزبووەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی حەرەم دەرباری شاھانەی سەربەخۆی ھەبوو و وەزیرەکەی خواجە ئیبراھیم خەلیل بوو. ھەروەھا نازناوی شەرەفی مەھدی ئولیای بەدەستھێنا.[٣]
حوکمڕانی کوڕەکانی
[دەستکاری]ئەو لە سەردەمی ئیسماعیل دووەمدا پێگەی بەھێزی خۆی پاراست، چونکە ھۆزەکەی، مەوسیلوو، ھەروەھا پشتگیریان لێدەکرد. لە سەردەمی محەممەد خودابەندەی کوڕی و عەباسی یەکەمی نەوەدا زیندوو بووە. سوڵتان بێگم لە کاتی لابردنی محەممەد خودابەندەی کوڕی لە دەسەڵات و دەستبەکاربوونی شا عەباسی یەکەم نەوەکەی لە ژیاندا بوو. لە دەرباری نەوەکەیدا جێگە و ڕێزی ھەبوو. دواجار لە ساڵی ١٥٩٣ کۆچی دوایی کرد، بە فەرمانی شا عەباس لە مەزاری ئیمام ڕەزا بە خاک سپێردرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «ESMĀʿIL II – Encyclopaedia Iranica». www.iranicaonline.org. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ John E. Woods, The Aqquyunlu: Clan, Confederation, Empire (1999) p. 193
- 1 2 Newman، Andrew J. (2005). Safavid Iran: Rebirth of a Persian Empire. London [u.a.]: I. B. Tauris. لاپەڕە ٢٩. ژپنک ٩٧٨-١-٨٦٠٦٤-٦٦٧-٦.
- ↑ Nashat, edited by Guity; Beck, Lois (2003). Women in Iran from the rise of Islam to 1800. Urbana: University of Illinois Press. p. 152, 154. ISBN 978-0-252-07121-8.