سوڵتانوم بێگم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سوڵتانام بێگمەوە ڕەوانە کراوە)
سوڵتانوم بێگم
ھاوسەری سەرەکی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی
Tenure٢٣ی ئایاری ١٥٢٤ – ٢٥ی ئایاری ١٥٧٦
پێشووتاجلوو خانم
ھاوسەرتەھماسبی یەکەم
منداڵ(ەکان)محەممەد خودابەندە
ئیسماعیلی دووەم
خێزانمەوسیلو (بەپێی لەدایکبوون)
سەفەوی (بە ھاوسەرگیری)
باوکعیسا بەی مەوسیلو
لەدایکبوون١٥١٧
مووسڵ, ئەق قویونلو
مردن١٥٩٣
قەزوین، ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی
ناشتنمەزاری ئیمام ڕەزا، مەشھەد
ئایینئیسلام

سوڵتانوم بێگم (نزیکەی ١٥١٧ – ١٥٩٣)، ناسراو بە کادام عەلی سۆڵتان خانم,[١]شاژن ژنی شا تەھماسبی یەکەم و شاژن دایکی شا ئیسماعیلی دووەم و شا محەممەد خودابەندە و ھەروەھا داپیری شا عەباسی یەکەم بوو. سوڵتانام یەکێک بوو لە ژنە بەھێزەکانی مێژووی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی.

ژیان[دەستکاری]

سوڵتانوم بێگم کچی عیسا بەگ مەوسیلوی ئەق قویونلو بوو.[١]سوڵتانومیش وەک تاجلوو خانمی دایکی تەھمەسپ سەر بە ھۆزی مەوسیلوی تورکمان بووە و ئامۆزای سێیەمی مێردەکەی بووە لە ڕووی دایکییەوە.[٢]موسا سۆڵتان، پارێزگاری ئازەربایجان برای بوو. بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەھمەسپ لە دەوروبەری سەردەمی مردنی باوکی، ئیسماعیلی یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو. ئەو بوو بە ھاوسەری سەرەکی و دوو کوڕی بۆ لەدایک بوو، لەوانە محەممەد خودابەندە کە لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی شاملو-ئۆستالجودا لەدایکبووی ساڵی ١٥٣٢ بوو، کاتێک تەھمەسپ خۆی تەنیا تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو ئیسماعیلی دووەم کە لە ساڵی ١٥٣٧ لەدایکبووە.[٣] سوڵتانوم بێگم دوای دەربەدەری تاجلوو خانم بۆ شیراز لە ساڵی ١٥٤٠ بەرزبووەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی حەرەم دەرباری شاھانەی سەربەخۆی ھەبوو و وەزیرەکەی خواجە ئیبراھیم خەلیل بوو. ھەروەھا نازناوی شەرەفی مەھدی ئولیای بەدەستھێنا.[٣]

حوکمڕانی کوڕەکانی[دەستکاری]

ئەو لە سەردەمی ئیسماعیل دووەمدا پێگەی بەھێزی خۆی پاراست، چونکە ھۆزەکەی، مەوسیلوو، ھەروەھا پشتگیریان لێدەکرد. لە سەردەمی محەممەد خودابەندەی کوڕی و عەباسی یەکەمی نەوەدا زیندوو بووە. سوڵتان بێگم لە کاتی لابردنی محەممەد خودابەندەی کوڕی لە دەسەڵات و دەستبەکاربوونی شا عەباسی یەکەم نەوەکەی لە ژیاندا بوو. لە دەرباری نەوەکەیدا جێگە و ڕێزی ھەبوو. دواجار لە ساڵی ١٥٩٣ کۆچی دوایی کرد، بە فەرمانی شا عەباس لە مەزاری ئیمام ڕەزا بە خاک سپێردرا.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "ESMĀʿIL II – Encyclopaedia Iranica". www.iranicaonline.org. Retrieved 2021-01-08.
  2. ^ John E. Woods, The Aqquyunlu: Clan, Confederation, Empire (1999) p. 193
  3. ^ ئ ا Newman, Andrew J. (2005). Safavid Iran: Rebirth of a Persian Empire. London [u.a.]: I. B. Tauris. p. 29. ISBN 978-1-86064-667-6.
  4. ^ Nashat, edited by Guity; Beck, Lois (2003). Women in Iran from the rise of Islam to 1800. Urbana: University of Illinois Press. p. 152, 154. ISBN 978-0-252-07121-8.