سووپەرمان لە فیلم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی فەرمی

سوپەرمان لە دوای دروستکردنی جێری سیگل و جۆ شوستەر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٨ لە فیلمە جیاوازەکاندا بەشداری کردووە.[١] بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤١ بە زنجیرەیەک کورتە ئەنیمەیشن ھاتە ناو سینەما و دواتر لە ساڵانی ١٩٤٨ و ١٩٥٠ دوو زنجیرەفیلمی لێ دروست کرا. ستۆدیۆیەکی سەربەخۆ بە ناوی لیپەرت پیکچەرز یەکەم فیلمی درێژی سوپەرمانی بڵاوکردەوە بە ناوی «سووپەرمان و کورمودجۆن» کە جۆرج ڕیڤز ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا لە ساڵی ١٩٥٤. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٤ مافی فیلمی کارەکتەری سوپەرمان لەلایەن ئیلیا سالکیند و ئەلێکساندەر سالکیند و پیێر سپانگلەر کڕدرا. دوای چەندین سیناریۆ، ڕیچارد دۆنەر وەک دەرھێنەریان بەکرێ گیرا و لە ھەمان کاتدا فیلمی سوپەرمان (١٩٧٨) و سوپەرمان ٢ (١٩٨٠)ی وێنەی گرترا. دۆنەر پێشتر ٨٠٪ی فیلمی سووپەرمان ٢ی لەگەڵ کریستۆفەر ڕیڤ وێنەگرتبوو پێش ئەوەی یەکەم فیلم تەواو بێت. دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی سووپەرمان، خێزانی سالکیندز دانەریان لە کارەکانیان دوورخستەوە و ڕیچارد لێستەریان وەک دەرھێنەر بەکرێ گرت بۆ تەواوکردنی فیلمی سوپەرمان ٢. لێستەر گەڕایەوە بۆ فیلمی سووپەرمان ٣ (١٩٨٣)، سالکیندز و لە ساڵی ١٩٨٤ فیلمی سووپەرگێڕڵی بەرھەمھێنا. لە کۆتاییدا مافی کارەکتەری سوپەرمانیان فرۆشت بە کانۆن فیلمز، لە ئەنجامدا فیلمی سووپەرمان: گەڕان بۆ ئاشتی (١٩٨٧) دەرھێنرا، کە شکستێکی ڕەخنەگرانە و بازرگانی بوو. ئیلیا سالکیند سیناریۆی فیلمی سوپەرمان ٥ی ڕاسپاردووە پێش ئەوەی کۆمپانیای وارنەر برۆس مافی فیلمی سوپەرمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ساڵی ١٩٩٣ بکڕێت.

لە ماوەی ١١ ساڵدا کۆمپانیای وارنەر برۆس دەستی بە بەرھەمھێنانی لە بەرنامەی سوپەرمان لایڤ کرد کە لە دەرھێنانی تیم بێرتۆن و نیکۆلاس کەیج ڕۆڵی سوپەرمان وەک ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم پڕۆژەکە ھەڵوەشایەوە. پڕۆژە ھەڵوەشاوەکانی دواتر بریتین لە فیلمی باتمان دژی سووپەرمان لە دەرھێنانی وۆڵفوانگ پاترسن لە ساڵی ٢٠٠٤ ستۆدیۆکە برایان سینگەری بەکرێ گرت بۆ دەرھێنانی فیلمی سوپەرمان و لە ساڵی ٢٠٠٦دا فیلمی شووپەرمان دەگەڕێتەوەی بەرھەمھێنا کە برێندان ڕۆت ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. سەرەڕای پێداچوونەوەی ئەرێنی، کۆمپانیای وارنەر برۆس لە دەدای دارایی فیلمی سووپەرمان دەگەڕێتەوە بێ ھیوا بوو و بەدواداچوونی پێشنیارکراوی سینگەری ھەڵوەشاندەوە. پاشان ستۆدیۆکە دەستی بە بەرھەمھێنانی فیلمێک کرد کە لەسەر بنەمای دەستەی دادپەروەری بوو لە دەرھێنانی جۆرج میلەر کە دی ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. جەی کۆترانا ڕۆڵی سوپەرمانی بینی، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕاگیرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Superman on Screen: A History of Superman Movies". www.librarypoint.org (بە ئینگلیزی). Retrieved April 7, 2021.