کریستۆفەر ڕیڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کریستۆفەر رییڤ بە ئینگلیزی: Christopher Reeve) (ماوەی ژیانی ۱۹٥۲ - ۲۰۰٤.) ئەکتەرێکی ناوداری ئەمریکی بووە، دەرھێنەری فیلم و بەرھەمھێنەر و نووسەر و چالاکوانیش بووە. لەساڵ ۱۹۷۸دا ڕۆڵی سوپەرمان (Superman)ی بینیوە. لە ساڵی ۱۹۹٥ لەسەر پشتی ئەسپێک کەوتە خوارەوە و بڕبڕەی پشتی بە سەختی زیانی پێکەوت بەوھۆیەوە وای لێکرد ئیتر ژیانی لەسەر کورسی کارەبایی بەسەربەرێت لەگەڵ ئامێرێکی ھەناسەدان بە درێژایی ژیانی چونکە تووشی ئیفیلجی چواری بووبوو. لەگەڵ ئەوەی داھاتوو ئەو وەکو ئەکتەرێک فەوتا و ئیتر نەیدەتوانی بەژدار بواری سینەما بکات بەڵام بریاریدا شتێکی جیاوازتر بکات. کریستۆفەر ڕێکخراوێکی خێرخوازی دامەزراند کە ناوی خۆی و ھاوسەرەکەی لێنابوو پاشان لە لایەن ژمارەیەک خەڵکی ترەوە پاڵپشتی لە ڕێکخراوەکە کرا. ڕێکخراوەکە زۆر گرنگی بە لایەنی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی دەدا سەبارەت بە ژیان پێکەوتوەکانی بڕبڕەی پشت و ئیفلیجی بە ھیوای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئیفلیج بووەکان. تەنھا لە ساڵی ۲۰۱۳ ڕێکخراوەکەی کریستۆفەر پشتگیری توێژینەوەکانی کردبوو بە بڕی 110 ملیۆن دۆلار وە یارمەتی کەسە زیان پێکەوتوەکان و ئەو کەسانەی دابوو کە تووشی ئیفیلیجی بووبوون بە بڕی ۱٦ ملیۆن دۆلار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]