سووزان دیکینسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سووزان دیکینسۆن
لەدایکبوون١٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Deerfield لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی ئایاری ١٩١٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٢ ساڵ ژیاوە)
Deerfield لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕWildwood Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەنووسەر، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرWilliam Austin Dickinson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵMartha Dickinson Bianchi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سوزان ھانتینگتۆن گیلبێرت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Susan Huntington Gilbert Dickinson؛ ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠–١٢ی ئایاری ١٩١٣) نووسەر، شاعیر و سەرنووسەری خەڵکی ئەمریکا بوو. ئەو ھەروەھا براژنی ئێمیلی دیکینسۆنی شاعیر بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

سوزان ھانتینگتۆن گیلبێرت لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠دا لە شاری دیێرفیڵدی کۆن (مێژوویی) لە ویلایەتی ماساچوسێتس لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان پێنج مناڵی تریان بوو. لە تەمەنی یازدە ساڵاندا باوک و دایکی مردن و ھەتیو کەوت. سەرەتا دایکی لە ساڵی ١٨٣٧ و دوایی باوکی لە ساڵی ١٨٤١دا کۆچی دوایی کرد. لە ١٨٥٣دا بوو بە دەستگیرانی ئاستین دیکینسۆنی برای ئێمیلی دیکینسۆن و دواتر لە ١٨٥٦دا زەماوەندیان کرد.[٢]

کارەکان[دەستکاری]

سووزان لە ماوەی ژیانیدا چەند کاری خۆی چاپ کردووە و دوای مردنی ئێمیلی دیکینسۆن لە چاپی شێعرەکانی ئەو شاعیرەدا ڕۆڵی ھەبوو.

پەیوەندی لەگەڵ ئێمیلی دیکینسۆن[دەستکاری]

سووزان جگە لەوەی کە ھاوڕێیەکی نزیکی ئێمیلی دیکینسۆن بوو، ھاندەری ئەو بوو بۆ نووسینی ھۆنراوە. ئێمیلی دیکینسۆن شێعری زۆری دەربارەی سووزان نووسیوە. بڕێک بڕوایان وایە کە پەیوەندییەکەی ئەو دوانە ڕەنگە ڕۆمانتیکییش بووبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان:گوڵچنێک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن". Archived from the original on 11ی Octoberی 2018. Retrieved 25ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Wolff, Cynthia Griffin. 1986. Emily Dickinson. New York. Alfred A. Knopf. ISBN 0-394-54418-8.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]