سزادەر (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
سزادەر | |
---|---|
چەشن | |
دانەر | ستیڤ لایتفووت |
وەرگیراو لە | سزادەر لە لایەن جێری کۆنوای جۆن ڕۆمیتا، ئێس ئاڕ. ڕۆس ئاندرو |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) | تایڵەر بەیتس |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٢ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٦ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | گەیڵ بارینجەر |
مۆنتاژ |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | شاری نیویۆرک |
وێنەگر |
|
ماوەی پەخش | ٤٩–٥٨ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | نێتفلیکس |
پەخش | |
تۆڕ | نێتفلیکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | – ئێستا
ڕیزبەندی کاتی | |
پێشتر | بەرگریکەرەکان |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان |
سزادەر (بە ئینگلیزی: The Punisher) بریتییە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی و لەسەر ئینتەرنێت لە نێتفلیکس پەخشکرا، زنجیرەکە لە ئامادەکردنی ستیڤ لایتفووتە و لەسەر کەسایەتییەکی نەخشێندراوی ماڕڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناو وەرگیراوە. ڕووداوەکانی زنجیرەکە دەکەوێتە چوارچێوەی جیھانی سینەماییی ماڕڤڵەوە و لەگەڵ فیلمەکاندا دەڕوات، ئەم زنجیرەیە لە بەرھەمھێنانی تەلەڤیزیۆنی ماڕڤڵ و ستۆدیۆی ئەی بی سییە. ستیڤ لایتفووت یەکەم بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکەیە.
ڕووداوەکانی زنجیرەکە بە دەووری فرانک کاستڵ دەسوڕێتەوە کە شێوازی کوشندە لە شەڕکردن بەرامبەر تاوان بەکاردەھێنێت لە ژێر ناوی «سزادەر» دا، جۆن بێرنساڵ ڕۆڵی ئەم کەسایەتییە دەگێڕێت، و ھەروەھا ئەکتەری وەک جەیمی نیومەن و دێبۆرا ئان واڵ و بێن باڕنز لە زنجیرەکەدا ھەیە.
ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس لە سنڵی ٢٠١١ دا ھەڵسا بە بەرھەمھێنانی ئەڵقەیەکی تاقیکردنەوەیی بۆ زنجیرەیەک چیرکەکەی دەربارەی کەسایەتی سزادەر دەسوڕێتەوە بەڵام شکستی ھێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ دا بە بێرنساڵ ڕۆڵی سزادەر لە وەرزی دووەمی دێردێڤڵدا درا و پاشان کارکردن لەسەر زنجیرەی سزادەر لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دا دەستپێکرد ئەمەش پێش دەرچوونی دێردێڤڵ وەرزی دووەم. لە نیسانی ٢٠١٦ دا ماڕڤڵ و نێتفلیکس داوایان کرد کار لەسەر زنجیرەکە بکرێت و ھەروەھا بەشداربوونی جۆن بێرنساڵ و ستیڤ لایتفووت ڕاگەیەندرا، و لە شاری نیویۆرک ڕۆڵگێڕان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و لە نیسانی ٢٠١٧ کۆتایی ھات.
لە نیویۆرک ئەڵقەی یەکەم لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دا پەخشکرا و ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لەسەر نێتفلیکس دەرچوو.[١]
ئەکتەر و کەسایەتییەکان
[دەستکاری]کەسایەتییە سەرەکییەکان
[دەستکاری]- جۆن بێرنساڵ بە ڕۆڵی فرانک کاسڵ/سزادەر[٢]
- ئیبۆن مۆس باشراش بە ڕۆڵی دەیڤد لیبرمان
- ئامبەر ڕوس ریفا بە ڕۆڵی دینا مادانی
- دانیەڵ ویبەر بە ڕۆڵی لوێس وێڵسۆن
- دێبۆرا ئان واڵ بە ڕۆڵی کارێن پەیج
- جەیمی نیومان بە ڕۆڵی سارا لیبرمان
کەسایەتییە دووبارەکان
[دەستکاری]- سی تۆماس ھاوڵ بە ڕۆڵی کارسۆن وڵف
- تۆنی پلانا بە ڕۆڵی ڕافاێڵ فێرناندز
- کڵانسی براون بە ڕۆڵی رای سکۆنۆفەر
- شۆھرێھ ئاگداشڵو بە ڕۆڵی فەرەح مادانی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ‘Marvel’s The Punisher’ Gets November Premiere Date & Trailer On Netflix.Deadline. لە ٨ی تەممووزی ۲۰۱٨ سەردانی کراوە. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ بە ڤیدیۆ و وێنە ... "نێتفلیکس" گڵۆپی سەوز بۆ دەستکردن بە زنجیرەی "سزادەر" دەردەکات. ڕۆژی حەوتەم. لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ۲۰۱٨ سەیر کراوە. 12 کانوونی یەکەمی 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Pages using Lang-xx templates
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس
- پەخشی تەلەڤیزیۆنی ڕووداوەکانی دەکەوێتە ناو شاری نیویۆرک
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی جیھانی سینەمایی ماڕڤڵ
- زنجیرە دراما زنجیرەییەکان
- زنجیرە دراما ئەمریکییەکان
- زنجیرە ئەکشنە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان، دەستپێکردنی ٢٠١٧
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە وریاییەکان
- کارەکان دەربارەی مافیا ڕووسییەکان
- زنجیرە ئەکشنییە ئەمریکییەکان