جیھانی سینەماییی ماڕڤڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جیھانی سینەمایی مارڤڵ (بە ئینگلیزی: Marvel Cinematic Universe) بریتییە لە زنجیرە فیلم و دراما و یاری ڤیدیۆی و چیرۆکە نەخشێندراوەکان کە دەکەویتە ھەمان جیھانی ھاوبەش کەوا سەرنج دەخاتە سەر زنجیرەی فیلمی سوپەرھیرۆ کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ستۆدیۆکانی ماڕڤڵ بەرھەم دەھێنرێت بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک کۆمیکی ئەمەریکی کە بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمیکەکانی ماڕڤڵ. زنجیرەکە فراوان بووە تا کتێبی کۆمیک، و کورتە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان بگرێتەوە. جیھانەکە ھاوبەشەکە پشتی بە کۆمیکەکانی بەستووە لە ڕووی بەیەک گەیشتی کەسایەتیەکان و شێوازی کەسایەتی و چیڕۆکەوە. فیل کۆڵسن کەوا ئاکتەر کڵارک گرێگ ڕۆڵەکەی دەبینێت تاکە کەسایەتی ماڕڤڵە کەوا لە ھەموو جۆرە بەرھەمەکانی ئەم گەردوونە سینەماییە دەرکەوتووە.

یەکەم فیلم کەوا دەرچوو لەم جیھانە سینەماییە بریتی بوو لە ئایرۆن مان (٢٠٠٨) کەوا ڕێگای خۆشکرد بۆ قۆناغی یەکەمی فیلمەکان تاکو بەیەکگەشتنی کەسایەتیەکانی لە فیلمی تۆڵەستێنەکان (٢٠١٢). قۆناغی دووەم بە فیلمی ئایڕن مان ٣ (٢٠١٣) دەستیپێکرد و بە پیاوی مێروولە (٢٠١٥) بەکۆتا ھات. فیلمەکان ئێستا لە قۆناغی سێیەمن کەوا بە فیلمی کاپتن ئەمێریکا:جەنگی ناوخۆیی (٢٠١٦) دەستی پێکرد. تەلەڤزیۆنی مارڤڵ زیاتر فراوان بوو، کاتێ بە زنجیرەی بریکارانی شیڵد لەسەر کەناڵی ABC دەستیانکرد بە پەخش لە ٢٠١٣-٢٠١٤، ھەروەھا بەردەوامبوو بە زنجیرەکانی نێتفلیکس کاتێک زنجیرەی دێڕدێڤیڵ لە ٢٠١٥ بەرھەمھێنرا و لەسەر ھولو زنجیرەی ھەڵاتووەکان لە ٢٠١٧ و کلۆک ئەند داگەر لە فریدەم لە ساڵی ٢٠١٨ بەردەوامبوو.

زنجیرە فیلمەکە بەشێوەیەکی بازرگانی سەرکەوتوو بووە، ھەرچەندە ھەندێ ڕەخنەگر بەشێک لە فیلمەکانیان بە کێشە بینیوە. لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا زنجیرەکە بۆتە بیرۆکەیەک بۆ ستۆدیۆکانی تر تا زنجیرە فیلمی تایبەت بە جیھانی خۆیان دروست بکەن.

فیلمەکان[دەستکاری]

فیلم ڕێکەوتی دەرچوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەرھێنەر (ەکان) نووسەر (ەکان) بەرھەمھێنەر (ەکان) حاڵەت
قۆناغی یەکەم: کۆبوونەوەی تۆڵەسێنەرەوەکان
ئایرۆن مان ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ جون فافرو مارک فیرغوس وھوک أوستبی وآرت مرکم ومات ھولوای آفی آراد و کیفن فیج صدرت
ھۆلکی سووپەر ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لویس لیتریر زاک بین آفی آراد وکیفن فیج و غیل آن ھیرد
ئایرۆن مان ٢ ٧ی ئایاری ٢٠١٠ جون فافرو جستن ثیروکس کیفن فیج
تۆر ٦ی ئایاری ٢٠١١ کینیث براناە آشلی میلر وزاک زتنتز ودون باین
کاپتن ئەمریکا: تۆڵەسێنەرەوەی یەکەم ٢٢ی تەمموزی ٢٠١١ جو جونستون کریستوفر مارکوس وستیفن مکفیلی
تۆڵەسێنەرەوەکان ٤ی ئایاری ٢٠١٢ جوس ویدون
قۆناغی دووەم
ئایرۆن مان ٣ ٢ی ئایاری ٢٠١٣ شاین بلاک درو بیرس وشاین بلاک کیفن فیج صدرت
تۆر: جیھانی تاریک ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ آلان تایلور کریستوفر یوست وکریستوفر مارکوس وستیفن مکفیلی
کاپتن ئەمریکا: سەربازی زستان ٤ی نیسانی ٢٠١٤ أنثونی وجو روسو کریستوفر مارکوس وستیفن مکفیلی
پاسەوانانی گەردوون ١ی ئابی ٢٠١٤ جیمس غن جیمس غن ونیکول بیرلمان
تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن ١ی ئایاری ٢٠١٥ جوس ویدون
پیاوی مێروولە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ بیتون رید ادجار رایت وجو کورنیش وآدم مکای وبول رود
قۆناغی سێیەم
کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی ٦ی ئایاری ٢٠١٦ أنثونی وجو روسو کریستوفر مارکوس وستیفن مکفیلی کیفن فیج صدرت
دکتۆر سترینج ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ سکوت دیرکسون جون اسبیتز وسکوت دیرکسون وسی روبرت کرجیل
پاسەوانانی گەردوون ٢ ٥ی ئایاری ٢٠١٧ جیمس غن
پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان ٧ی تەمموزی ٢٠١٧ جون واتس جوناثان جولدستین وجون فرنسیس دالی وجون واتس وکریستوفر فورد وکریس مکینا واریک سمرز کیفن فیج وایمی باسکال
تۆر: راگنارۆک ٣ی تشرینی دووەمی[١]٢٠١٧ تایکا وایتیتی[٢] اریک بیرسون[٣] کیفن فیج
بلاک پانسەر ١٦ی شووباتی[٤]٢٠١٨ رایان کوجلر[٥] جو روبرت کول ورایان کوجلر[٦][٧] مرحلة ما بعد الإنتاج
تۆڵەسێنەرەوەکان: شەڕی نا کۆتا ٢٧ی نیسان[٨]٢٠١٨ أنثونی وجو روسو[٩] کریستوفر مارکوس وستیفن مکفیلی[١٠]
پیاوی مێروولە و دەبوورە ٦ی تەمووزی [٤]٢٠١٨ بیتون رید[١١] کریس مکینا واریک سمرز واندرو بارر وجابریل فیراری و بول رود[١٢]
کاپتن مارڤڵ ٨ی ئازار [٤]٢٠١٩ انا بودن ورایان فلیک[١٣] جینیفا روبرتسون دورت[١٤] مرحلة ما قبل الإنتاج
تۆڵەسێنەکان: کۆتا یاری ٢٦ی نیسانی[٨]٢٠١٩ أنثونی وجو روسو[٩] کریستوفر مارکوس وستیفن مکفیلی[١٠] یتم تصویرە
دوای قۆناغی سێیەم
پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لەماڵەوە ٢ی تەمموزی[١٥]٢٠١٩ جون واتس[١٦] کیفن فیج وایمی باسکال مرحلة ما قبل الإنتاج
حراس المجرة ٣ [١٧]٢٠٢٠ جیمس غن[١٨] کیفن فیج

سەرچاوەکان[دەستکاری]