سریدێڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سریدیڤی کاپوور
سریدێڤی لە ٢٠١٣
لەدایکبوونشری ئەما یانگەر ئەریاپان
١٣ی ئابی ١٩٦٣
سیڤاکاسی، ھەرێمیمەدراس، ھیندستان
مەرگ٢٤ی شووباتی ٢٠١٨ (٥٤ ساڵ)
دوبەی، ئیمارات
ھۆکاری مەرگجەڵدەی دڵ
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
ساڵانی چالاکی١٩٦٧–١٩٩٧، ٢٠١٢–٢٠١٨
ھاوسەر
  • میتون چاکربۆرتی(ش. ١٩٨٥; ج. ١٩٨٨)
  • بۆنی کاپوور (ش. ١٩٩٦)
منداڵەکان٢
خزمەکان

سریدیڤی بۆنی کاپوور (ناوی لەدایکبوون: شری ئەما یانگەر ئەریاپان؛ لەدایکبووی ١٣ی ئابی ١٩٦٣ – مردووی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ھیندی بوو. سریدێڤی لە سینەماکانی تامیل، تێلوگۆ، ھیندی، مەلایلام وە کانادا دەرکەوتووە. سریدێڤی ھەڵگری پێنج خەڵاتی فیلم فەیرە. لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ ناوی لەنێو ئەو خانمەکتەرانەدا بوو کە زۆرترین پارەیان وەردەگرت بۆ ڕۆڵگێڕان.

سریدێڤی ھەر لە منداڵییەوە ھاتە نێو بواری سینەماوە و یەکەم فیلمیشی لە ساڵی ١٩٦٩ بوو بەناوی "Thunaivan" کە ئەوکاتە ناوبراو تەمەنی تەنیا چوار ساڵانبوو. لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن حکومەتی ھیندستانەوە خەڵاتی پادما شری پێدرا کە بەرزترین خەڵاتی مەدەنییە لە ھیند.

سریدێڤی ڕۆژی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٨، لە شاری دوببەی لە ئیمارات بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]