سرۆتل (دەمەوانە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
دەمۆچکەی گاز کردارێکە لە ڕێکخستنی ڕژانی شلە یان گازدا بەکاردێت لە ڕێی ڕێگری کردنی یا ڕێگە پێدانی. توانای بزوێنەرێک دەتوانرێت بەرز یا نزم بکرێت بە ڕێگە گرتن لە گازەکان بۆ ناوەوە (بە بەکار ھێنانی دەمۆچکە)، بەڵام زۆربەی کات بۆ نزم کردنە. وشەی دەمۆچکە واتا دەدات بە ھەر شتێک کە بۆ کردارێک کە لە ڕێیەوە توانا یان خێرایی بزوێنەرێک ڕێک بخرێت، وەکو پایدەری تاودانی ئۆتۆمبێل. ھەندێ جار وشەی دەمۆچکە لە ھەندێک شوێن پێی دەڵێن دەسکی گاز، بە تایبەت بۆ بزوێنەری فرۆکە بەکاردێت، و بۆ بزوێنری ھەڵمی ئەو وەلفەیەی کە ھەڵمەکە ڕێکدەخات پێی دەگوترێ ڕێکخەر.
بزوێنەری سووتانی ناوەکی
[دەستکاری]لە بزوێنەرێکی سووتانی ناوەکی دا دەمۆچکەکەی بەو واتایە دێت کە ڕێکخستنی توانای بزوێنەرەکە بە ڕێکخستنی بڕی ئەو سوتەمەنییەی کە دەچێتە ناو بزوێنەرەکەوە، لە بزوێنەری ئۆتۆمبیلدا ڕێکخستنی توانای بزوێنەرەکە لەلایەن شۆفێرەکەوە دەکرێت کە پێی دەوترێت دەمۆچکە پێداڵی تاودان. لە بزوێنەری بەنزینی دا دەمۆچکە باوترین ڕێگەیە یا بیرۆکەیە کە لە ڕێیەوە ھەوا و سوتەمەنی ڕێگەیان پێ دەدرێت بچنە ناو بزوێنەر، لە ناکاو بۆ بزوێنەری، دەمۆچکە تەنھا ڕێژەی چونە ناوەوەی ھەوا دەکات بۆGDI ناو بزوێنەر، و لە بزوێنەری سوتەمەنی دیزڵیشدا دەمۆچکە ھەر ڕێژەی چوونە ناوەوەی ھەوا ڕێکدەخات، وەک پیشان دراوە. مێژووی دەمۆچکەی پایدەری یا دەسکی کار دەکات بە پەیوەندیێکی ڕاستەوخۆی میکانیکی. وەلفی پەپولەیی دەمۆچکەی سوتەمەنی کاردەکات وەکو بۆ ڕێکخستنی سوتەمەنی و یەکسان دەکرێتەوە بەھۆی سپرینگەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سرۆتل (دەمەوانە) تێدایە. |