ساڵح نیکبەخت
ساڵح نیکبەخت محمدصالح نیکبخت | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٤٥ |
| شوێنی حەوانەوە | تاران، ئێران |
| نەتەوە | کوردی ئێرانی |
| پیشە | پارێزەر، یاساناس |
ساڵح نیکبەخت پارێزەر، یاساناس و چالاکێکی مافەکانی مرۆڤی کوردی ئێرانییە. ئەو وتەبێژی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە ئێرانە.[١]
نیکبەخت بەشی یاسای خوێندووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی تاران. ئەو پارێزەری ژمارەیەک دۆسیەی بەرچاو وەکوو دۆسیەی کوژرانی ژینا ئەمینی بووە.[٢]
پەرلەمانی ئەوروپا
[دەستکاری]ژینا ئەمینی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سترازبێرگ لە دوای مردنی خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی بیرکردنەوە پێبەخشرا. پەرلەمانی ئەورووپا خەڵاتە بەناوبانگەکەی بەخشییە هەردوو ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی. ساڵح نیکبەخت وەک ئەکادیمیست و پارێزەر، نوێنەرایەتی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەگەڵ ئەفسوون نەجەفی (خوشکی حەدیس نەجەفی) و مێرسدە شاهینکار، داکۆکیکارانی مافی ژنانی ئێرانی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ئێرانیان بەجێهێشت، وەک نوێنەری براوەی خەڵاتەکان وەستانەوە. هەروەها نیکبەخت پەیامی دایکی ژینا ئەمینی بۆ ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و کەسانی دیکەی ئامادەبووی مەراسیمەکە خوێندەوە.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «گذشت سی سال قانون گذاری در جمهوری اسلامی ايران و عدم». VOA News. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ «پارێزەری کەیسەکەی: ژینا بەهۆی لێدانی توندەوە گیانی لەدەست داوە». ناس کورد. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ پیام مادر مهسا امینی به مناسبت دریافت جایزه ساخاروف: نام دخترم رمز رهایی شد، صدای آمریکا، ۲۱ آذر ۱۴۰۲
- ↑ جلوگیری از خروج خانواده مهسا امینی از ایران برای دریافت جایزه ساخاروف، بی بی سی، ۱۹ آذر ۱۴۰۲
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |