سان سیرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

یاریگای سان سیرۆ

پۆتانەکان: ٤٥°٢٨′٤١″N ٩°٠٧′٢٦″E / ٤٥.٤٧٨٠٨٠°N ٩.١٢٤٠٠°E / 45.478080; 9.12400 سان سیرۆ (بەئینگلیزی:San Siro) کەناوی ڕاستەقینەی (Stadio Giuseppe Meazza)یە. یاریگایەکی تۆپی پێیە، لەشاری میلانی ئیتاڵیا یاریگاکە تایبەت نیە بەهیچ یانەیەک، بەڵکو خاوەنی یاریگاکە، شارەوانی میلانە بەڵام یانەکانی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان، یاری تێدا دەکەن. هاندەرانی یانەی ئینتەر میلان بەم یاریگایە دەڵێن جۆزێپی سیێزی مەیاتزا ئەمەش هەمان ناوی یاریکەری پێشووی یانەکە بووە کە مێژوویەکی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالێ تۆمارکردووە. یارگایەکە دەکەوێتە شاری میلان و جێگای ٨٠،٠١٨ ھاندەر لەخۆ دەگرێتەوە بەڵام لە یاری نێوان (ئینتەر میلان - شاڵکە) ژمارەی هاندەران گەیشتە ۸۳٫۳۸۱ کەس. و لە ١٩ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٢٥ کرایەوە و لەساڵانی (۱۹٥٥، ۱۹۹۰، ۲۰۱٥-۲۰۱٦) نۆژەن کراوەتەوە. یاریگاکە لە لایەن (یەکێتی فدراسیۆنی نیێودەوڵەتی (فیفا)) ٤.٤ (لە ٥)خاڵی پێدراوە. قەبارەی یاریگاکە ( ۱۰٥ ٭ ٦۸) مەترە. وابڕیارە کە یاری کۆتایی (خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ۲۰۱٥ - ۲۰۱٦) ئەنجام بدرێت.

پێشانگای یاریگا[دەستکاری]

یاریگای سان سیرۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]