زەین مالیک
زەین مالیک | |
---|---|
لەدایکبوون | زەین جەواد مالیک ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ برادفۆرد، ڕۆژئاوای ئینگلتەرا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٠-ئێستا |
ئایین | ئیسلام (پێشتر)[١] |
یار | پێری ئێدواردز (٢٠١٢–٢٠١٥) جیجی حەدید (٢٠١٥–۲۰۲۱) |
مناڵ(ەکان) | ١ (کچ)[٢] |
باوان(ەکان) | تریسیا (دایک) یاسر (باوک) |
خزمەکان | دونیا (خوشک) والیھا (خوشک) سەفا (خوشک) |
پیشەی مۆسیقی | |
ئامێرەکان | گۆرانیبێژی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | وان دایرێکشن |
وێبگە | inzayn |
واژوو | |
زەین جەواد مالیک (بە ئینگلیزی :Zain Javadd Malik) لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ لەناوچەی برادفۆرد لە ڕۆژئاوای ئینگلتەرا.[٣][٤] گۆرانیبێژ و ھۆنراوەنووسی گۆرانی بەریتانییە.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]زەین مالیک لەدایکبووی ١٩٩٣ لەناوچەی برادفۆرد لەبەریتانیا لە باوکێکی پاکستانی بەریتانی بەناوی یاسر مالیک. دایکی مالیک ناوی تریسیا برانانە. دایکی لەدوای ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ باوکی زەین ئایینەکەی گۆڕیوە بۆ ئیسلام.[٣][٥][٦] زەین خوشکێکی لەخۆی گەورەتری ھەیە ناوی (دونیا) یە و دوو خوشکی لەخۆی بچووکتریشی ھەیە ناویان (والیھا) و (سەفا) یە.[٧][٨]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]مالیک وەک موسڵمانێک پەروەردە کراوە[٩] و بە ئینگلیزی و بە زمانی ئوردووی قسە دەکات، وە دەتوانێت عەرەبی بخوێنێتەوە.[١٠] لە ڕابردوودا بووە ئامانجی هێرشی دژە موسڵمانەکان.[١١][١٢] لە ۲۰۱۷، مالیک خۆی وەک موسڵمانێکی نا پراکتیزەکار ناساند و نایەوێ بە باکگراوندی ئایینی یان کلتوری پێناسە بکرێت.[١٣] لە تشرینی دووەمی ۲۰۱٨ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڤۆگی بەریتانی ڕایگەیاند کە چیتر خۆی بە موسڵمان نازانێ.[١٤]
کاری ھونەری
[دەستکاری]زەین ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی وتن بووە و کاتێک لە قوتابخانە بووە بەشداری چەندین کۆرسی ھونەری کردووە، و چەندین ڕاپی نوسیوە و زیاتر شارەزا بووە. لە ھونەر ئەمە جگە لە گوێ گرتن لە میوزیکی ھندی بۆلیوود (ھیپ ھۆپ، ڕیگەی، ڕیتمی گۆرانییەکان). دایک و باوکی زەین بیر لەوە دەکەنەوە کە کوڕەکەیان بەشداری بەرنامەیەکی دەنگ خۆشی پێبکەن بۆ ئەوەی دەنگی تاقیبکاتەوە بۆیە لە ساڵی ٢٠١٠. کاتێک زەین ١٧ ساڵ بوو لە مانچستەر بەشداری بەرنامەی (زە ئێکس فاکتۆر) ی کرد، کاتێک چووە سەر ستەیجی بەرنامەکە گۆرانی ڕێم بدە خۆشم بوێت (بە ئینگلیزی Let Me Love You) کە ئەو گۆرانییە گۆرانی ھونەرمەند (ماریۆ)بوو پێشکەشیلیژنەکەی کرد، زەین لەنیوەی گۆرانییەکەدا بوو سایمۆن. کاوڵ کە یەکێک بوو لە لیژنەکە گۆرانییەکەی بە زەین بڕی و بە (لویس) و (نیکۆل) ی وت دەنگ بدەن، و زەین (٣)بەڵێی بەدەستھێناو سەرکەوت بۆ قۆناغی داھاتوو. لە قۆناغی داھاتوودا (سایمۆن) و (نیکۆل) پێیان باش بوو زەین بخەنە گروپێکەوە لەپاڵ ھەریەک لە (ھاری ستایڵز) و (لیام پەین) و (لویس تۆملینسن) و (نایڵ ھۆرن) ەوەو گروپەکەیان ناونا وان دایرێکشن و لە کۆتایدا توانیان پلەی (سێیەم) بەدەست بھێنن. دوای کۆتایی بەرنامەکە سایمۆن کاوڵ بۆندێکی (دوو ملیۆن) پاوەندی لەگەل کۆمپانیای (سایکۆ ڕیکۆرد) بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی بتوانن گۆرانییەکانیان تۆماربکەن؛ و دوای ئەوە ڕوویان کردە (باکووری ئەمریکا) و بۆندیان لەگەڵ کۆمپانیای (کۆڵومبیا ڕیکۆرد) واژوو کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «زەین مالیک: من موسڵمان نیم». خەندان. ۱۹ی ۱۱ی ۲۰۱٨.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «جیجی حەدید و زەین مالیک پێشوازیان لە یەکەم کۆرپەیان کرد». www.knanews.net. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Mahmood، Shabnam (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Mum Direction: Zayn Malik's mother on raising a pop star». BBC News. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Clayton، Emma (5 October 2010). «East Bowling teenager Zain Malik makes it to finals, but Bradford girl band Husstle bow out». Bradford Telegraph & Argus. Newsquest Media Group. لە 5 October 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ mirror Administrator (١٥ی نیسانی ٢٠١٢). «One Direction: Meet the mums who made 1D the men they are now – 3am & Mirror Online». mirror. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ 29 July 2011, Zayn Malik, Twitter
- ^ Liz Thomas (29 March 2012). «Beatlemania takes a whole new Direction! Thousands gather in Montreal to catch a glimpse of the band». Daily Mail. London. لە 31 March 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Zayn Malik's mum: When my boy leaves home, I cry at the gate». Now Magazine. 22 April 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 May 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ News، A. B. C. «Zayn Malik opens up about his Muslim background and being profiled at airports». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «https://mobile.twitter.com/zaynmalik/status/109763958730276865». Twitter (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|سەردێڕ=
- ^ «Zayn Malik's Next Direction». The FADER (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «One Direction's Zayn Malik victim of religious attack | 110% pop - Yahoo omg! UK». web.archive.org. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Mulkerrins، Jane (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «Zayn Malik on girlfriend Gigi Hadid and why you can't f*** with Versace». www.standard.co.uk (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Nast، Condé (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Zayn: The Vogue Interview». British Vogue (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ویکی ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ١٥ی ئابی ٢٠١٧
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەین مالیک تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- زەین مالیک
- لەدایکبووانی ١٩٩٣
- زیندووان
- گۆرانیبێژانی ئینگلیز
- ئەندامانی وەن دایرێکشن
- ھونەرمەندانی کۆڵۆمبیا ڕیکۆردز
- کەسایەتییە بەڕیتانییەکان بە ڕەگەز ئێرلەندی