زەین مالیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەین مالیک

لەدایکبوون
زەین جەواد مالیک

(١٩٩٣-٠١-١٢) ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ (تەمەن ٣١ ساڵ)
برادفۆرد، ڕۆژئاوای ئینگلتەرا
پیشە
چالاکبوون٢٠١٠-ئێستا
ئایینئیسلام (پێشتر)[١]
یارپێری ئێدواردز (٢٠١٢–٢٠١٥)
جیجی حەدید (٢٠١٥–۲۰۲۱)
مناڵ(ەکان)١ (کچ)[٢]
باوان(ەکان)تریسیا (دایک)
یاسر (باوک)
خزمەکاندونیا (خوشک)
والیھا (خوشک)
سەفا (خوشک)
پیشەی مۆسیقی
ئامێرەکانگۆرانیبێژی
بابەتە پەیوەندیدارەکانوان دایرێکشن
وێبگەinzayn.com
واژوو

زەین جەواد مالیک (بە ئینگلیزی :Zain Javadd Malik) لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ لەناوچەی برادفۆرد لە ڕۆژئاوای ئینگلتەرا.[٣][٤] گۆرانیبێژ و ھۆنراوەنووسی گۆرانی بەریتانییە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

زەین مالیک لەدایکبووی ١٩٩٣ لەناوچەی برادفۆرد لەبەریتانیا لە باوکێکی پاکستانی بەریتانی بەناوی یاسر مالیک. دایکی مالیک ناوی تریسیا برانانە. دایکی لەدوای ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ باوکی زەین ئایینەکەی گۆڕیوە بۆ ئیسلام.[٣][٥][٦] زەین خوشکێکی لەخۆی گەورەتری ھەیە ناوی (دونیا) یە و دوو خوشکی لەخۆی بچووکتریشی ھەیە ناویان (والیھا) و (سەفا) یە.[٧][٨]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

مالیک وەک موسڵمانێک پەروەردە کراوە[٩] و بە ئینگلیزی و بە زمانی ئوردووی قسە دەکات، وە دەتوانێت عەرەبی بخوێنێتەوە.[١٠] لە ڕابردوودا بووە ئامانجی هێرشی دژە موسڵمانەکان.[١١][١٢] لە ۲۰۱۷، مالیک خۆی وەک موسڵمانێکی نا پراکتیزەکار ناساند و نایەوێ بە باکگراوندی ئایینی یان کلتوری پێناسە بکرێت.[١٣] لە تشرینی دووەمی ۲۰۱٨ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڤۆگی بەریتانی ڕایگەیاند کە چیتر خۆی بە موسڵمان نازانێ.[١٤]

کاری ھونەری[دەستکاری]

زەین ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی وتن بووە و کاتێک لە قوتابخانە بووە بەشداری چەندین کۆرسی ھونەری کردووە، و چەندین ڕاپی نوسیوە و زیاتر شارەزا بووە. لە ھونەر ئەمە جگە لە گوێ گرتن لە میوزیکی ھندی بۆلیوود (ھیپ ھۆپ، ڕیگەی، ڕیتمی گۆرانییەکان). دایک و باوکی زەین بیر لەوە دەکەنەوە کە کوڕەکەیان بەشداری بەرنامەیەکی دەنگ خۆشی پێبکەن بۆ ئەوەی دەنگی تاقیبکاتەوە بۆیە لە ساڵی ٢٠١٠. کاتێک زەین ١٧ ساڵ بوو لە مانچستەر بەشداری بەرنامەی (زە ئێکس فاکتۆر) ی کرد، کاتێک چووە سەر ستەیجی بەرنامەکە گۆرانی ڕێم بدە خۆشم بوێت (بە ئینگلیزی Let Me Love You) کە ئەو گۆرانییە گۆرانی ھونەرمەند (ماریۆ)بوو پێشکەشیلیژنەکەی کرد، زەین لەنیوەی گۆرانییەکەدا بوو سایمۆن. کاوڵ کە یەکێک بوو لە لیژنەکە گۆرانییەکەی بە زەین بڕی و بە (لویس) و (نیکۆل) ی وت دەنگ بدەن، و زەین (٣)بەڵێی بەدەستھێناو سەرکەوت بۆ قۆناغی داھاتوو. لە قۆناغی داھاتوودا (سایمۆن) و (نیکۆل) پێیان باش بوو زەین بخەنە گروپێکەوە لەپاڵ ھەریەک لە (ھاری ستایڵز) و (لیام پەین) و (لویس تۆملینسن) و (نایڵ ھۆرن) ەوەو گروپەکەیان ناونا وان دایرێکشن و لە کۆتایدا توانیان پلەی (سێیەم) بەدەست بھێنن. دوای کۆتایی بەرنامەکە سایمۆن کاوڵ بۆندێکی (دوو ملیۆن) پاوەندی لەگەل کۆمپانیای (سایکۆ ڕیکۆرد) بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی بتوانن گۆرانییەکانیان تۆماربکەن؛ و دوای ئەوە ڕوویان کردە (باکووری ئەمریکا) و بۆندیان لەگەڵ کۆمپانیای (کۆڵومبیا ڕیکۆرد) واژوو کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زەین مالیک: من موسڵمان نیم". خەندان. ۱۹ی ۱۱ی ۲۰۱٨. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "جیجی حەدید و زەین مالیک پێشوازیان لە یەکەم کۆرپەیان کرد". www.knanews.net. Retrieved 2020-12-22.
  3. ^ ئ ا Mahmood, Shabnam (19 December 2013). "Mum Direction: Zayn Malik's mother on raising a pop star". BBC News. Retrieved 5 April 2015.
  4. ^ Clayton, Emma (5 October 2010). "East Bowling teenager Zain Malik makes it to finals, but Bradford girl band Husstle bow out". Bradford Telegraph & Argus. Newsquest Media Group. Retrieved 5 October 2012.
  5. ^ mirror Administrator (15 April 2012). "One Direction: Meet the mums who made 1D the men they are now – 3am & Mirror Online". mirror. Retrieved 6 May 2015.
  6. ^ 29 July 2011, Zayn Malik, Twitter
  7. ^ Liz Thomas (29 March 2012). "Beatlemania takes a whole new Direction! Thousands gather in Montreal to catch a glimpse of the band". Daily Mail. London. Retrieved 31 March 2012.
  8. ^ "Zayn Malik's mum: When my boy leaves home, I cry at the gate". Now Magazine. 22 April 2012. Archived from the original on 27ی Aprilی 2012. Retrieved 11 May 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ News, A. B. C. "Zayn Malik opens up about his Muslim background and being profiled at airports". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-22. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  10. ^ "https://mobile.twitter.com/zaynmalik/status/109763958730276865". Twitter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-22. {{cite web}}: External link in |title= (help)
  11. ^ "Zayn Malik's Next Direction". The FADER (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-22.
  12. ^ "One Direction's Zayn Malik victim of religious attack | 110% pop - Yahoo omg! UK". web.archive.org. 2013-10-29. Retrieved 2022-02-22.
  13. ^ Mulkerrins, Jane (2017-06-20). "Zayn Malik on girlfriend Gigi Hadid and why you can't f*** with Versace". www.standard.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-22.
  14. ^ Nast, Condé (2018-11-13). "Zayn: The Vogue Interview". British Vogue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-22.