ئەنتۆنی ستار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنتۆنی ستار لەساڵی ٢٠١٢

ئەنتۆنی ستار (بە ئینگلیزی: Antony Starr) ئەکتەرێکی نیوزلەندییە، زۆرجار لە تەلەڤزیۆن کاردەکات، ڕۆڵەکانی بریتین لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە ئەکشنەکانی بانشی(٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦) و ھۆمڵاندەر لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییە سووپەرھیرۆکەی دەستەی ھاوڕێکان. ستار خەڵاتی ئۆکتا بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی ئوسترالی "خۆزگە لێرە بوویتایە"  (٢٠١٢). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢، ستار لە شاری ئەلیکانتێی ئیسپانیا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی لە مەیخانەیەکی ناوچەکەدا ھێرشی کردە سەر چێشتلێنەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ. سزای ١٢ مانگ تاقیکردنەوەی بەسەردا سەپێندرا و پێنج ھەزار و ٥٣٠ دۆلاری وەک قەرەبوو درایەوە بۆ ئەوەی زیندانی نەکرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sharf, Zack (2022-03-04). "'The Boys' Actor Antony Starr Arrested in Spain for Alleged Assault". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-04.