دەروازە:ھونەرەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا
ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا

بیناسازی ئیسلامی تایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە بیناسازیە بە هۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و هەروەها ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و هندستان. تایبەتمەندی بیناسازی ئیسلامی ئەوەیە کە گایگەربوە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وەئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆریت لەناوچەکاندا بە هۆی کەش وهەوا وە پاش ماوەی بیناسازی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەهۆی کەش و هەوا وە لەیەمەن بەهۆی پاش ماوەی بیناسازی ،وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وەگۆرانی باری سیاسی و ژیان ورۆشنبیری دانیشتوان .

زیاتر...