دەروازە:گیانلەبەران/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.
ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.

ئەژدیھای کۆمۆدۆ (بە ئینگلیزی: Komodo dragon) (ناوی زانستی: Varanus komodoensis) جۆرە مارمێلکەیەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی ئیندۆنیزی دەژیێت. لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار. درێژی ئەم جۆرە خشۆکە لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێ بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگرام. ئەم ئەژدیھایە «ئۆڕا» شی پێ دەوترێت لەلایەن دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو دورگانە.

بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو مارمێلکانە بەسەر ناوچەی ژیانیاندا زاڵبوونە. ئەژدیھای کۆمۆدۆ بێبڕبڕەکان، باڵندەکان و شیردەرەکانیش ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەھراویە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری ئاسکە، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن. وە تەنانەت مرۆڤیش لە مەترسیان بەدەر نییە.

زانا ڕۆژئاواییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ ئەژدیھای کۆمۆدۆیان لە لیستی ئاژەڵان تۆمارکرد. قەبارە گەورەکەیان و ناوبانگە ترسێنەرەکەیان وای لێکردوون ببنە جێی سەرنج لە باخچەی ئاژەڵان. بەڵام لە سرووشتدا، ڕووبەری نیشتەجێبوونیان کەمبۆتەوە بە ھۆی چالاکییەکانی مرۆڤ. ئێستا ئەژدیھای کۆمۆدۆ لە لیستی گیاندارە مەترسی لەسەرەکانە. لەبەر ئەوەش یاسای ئیندۆنیزیا پارێزگارییان لێدەکات و ناشناڵ پاڕکێکیش کراوەتەوە بۆ پارێزگارییان بەناوی ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ.

زیاتر...