دەروازە:کوردستان/پێشەکی
کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan, /ˌkʊɾdɪˈstɑ:n/ (
گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا)، باشوور (باکووری عێراق)، ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان[ئ] و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان[ا] دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە. (تەواوی وتار...)
- ↑ زۆربەی ناوچەکانی باشووری کوردستان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەبردرێن، بەڵام بەشێک لە ناوچەکان جێناکۆکن و لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە بەڕێوە دەبردرێن.
- ↑ زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ھەروەھا ناوچەکانی دەرەوەش کە زۆربەی دانیشتووانیان کورد نین لەلایەن خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاواوە بەڕێوە دەبردرێن، بەڵام بەشێک لە ناوچەکان بەشێوەی ھاوبەش لەلایەن حکوومەتی سووریا بەڕێوە دەبردرێن و یان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریی سەربە حکوومەتی تورکیاوە داگیر کراون.
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە