دەروازە:پارێزگای سنە/مێژووی پارێزگای سنە
مێژووی پارێزگای سنە ١
دەروازە:پارێزگای سنە/مێژووی پارێزگای سنە/١ میرنشینی ئەردەڵان حکوومەتێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچیی مانگی (١٦٣٦ی زایینی)، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە. قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و موسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە.
مێژووی پارێزگای سنە ٢
دەروازە:پارێزگای سنە/مێژووی پارێزگای سنە/٢ سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە ناوەندی پارێزگای کوردستان و ھەروەھا ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لەباری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیکەی ٦٠٠٫٠٠٠ کەسە و نزیکەی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە.