دەروازە:پارێزگای سنە/مێژووی پارێزگای سنە/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرنشینی ئەردەڵان حکوومەتێکی نیمچەسەربەخۆ بووە کە بۆ ماوەی نزیک بە ٧٠٠ ساڵ (١١٦٩ ھەتا ١٨٦٧) فەرمانڕەواییی بەشێک لە کوردستانی کردووە. تا بەر لە دامەزرانی شاری سنە لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچیی مانگی (١٦٣٦ی زایینی)، ناوەندی حکوومەتیان زۆرتر ھەورامان، قەڵای پاڵەنگان و قەڵای مەریوان بووە. قەڵەمڕەوی ئەردەڵانەکان لە درێژەی ساڵاندا زۆر جۆربەجۆر بووە و تەنانەت جارێک ئەردەڵانەکان کەرکووک و موسڵ و دواتر بەغداشیان داگیر کردووە.

زیاتر...