دەروازە:وەرزش/وتاری ھەڵبژێردراو/٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، یان ئەوروو ٢٠١٢، ١٤ھەمین پاڵەوانێتیی ئەورووپایییە بۆ ھەڵبژاردە نەتەوەییەکانی تۆپی پێ. ئەم پاڵەوانێتییە لە ٨ی حوزەیرانەوە تاوەکوو ١ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ لە وڵاتانی پۆڵەندا و ئوکراینا بەڕێوەچوو.

ئەمە سێھەمین خولە لە کێبەرکێکانی "ئەوروو"دا کە بەشێوەی ھاوبەش لە لایەن دوو وڵاتەوە خانەخوێیی دەکرێ. پێشتر، لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠ (بەلجیکا و ھۆلەند) و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٨ (ئاوستریا و سویس) خانەخوێیی ھاوبەش بوون. سەرجەم ١٦ ھەڵبژاردە لەم کێبەرکێیانەدا ئامادە بوونە. زۆربەی کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئیسپانیا، پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، بەختی زۆرترە لە بردنەوەی جامەکە بۆ وڵاتەکەی خۆی. دروشمی پاڵەوانیەتیەکە کە بە ناوی دروستکردنی مێژوو بە یەکەوە ھەر لە کاتی ئاشکراکردنی لۆگۆی پاڵەوانیەتیەکە ڕاگەیێنرا، دروشمەکە گوزارشت لە یەکگرتنی ھەردوو وڵاتی ئوکراینا و پۆڵەندا دەکات لە ڕابردوو و ئێستاش وەک دوو نەتەوەی بە ھیوای گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا تێدەکۆشن بۆ پێشکەشکردنی جوانترین ڕوخساریان بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکی سەرکەوتوویی ئەورووپا. لۆگۆی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە لە ١٤ی دیسێمبێری ساڵی ٢٠٠٩ لە ئاھەنگێکی تایبەت لە گۆڕەپانی میخایلیڤیسکا لە شاری کیێڤ پایتەختی ئوکراینا ئاشکرا کرا، لۆگۆیەکە بناغەکەی لە ویسنانکی و ڤیتینانکی وەرگرتووە کە نریتێکی کەلتووری مێژوویی برینی کاغەزە لە وڵاتانی ئوکراینا، پۆڵاند و بیلاڕوسیا، ھونەرەکە سیمبلولی سروشتی پانتایی ھەردوو وڵاتەکە دیاری دەکات.

زیاتر...