دەروازە:ماڵدیڤ
بەخێربێنکۆماری مالدیڤ یان مالدیڤ وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا، پایتەختەکەی شاری مالێ یە بەپێی یاسای ووڵات ئایینی فەرمی بریتیە لە ئیسلامی سوننە مەزهەب. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی مالدیڤ ٣٥١,٥٧٢ کەس بووە کە بە یەکێک لە کەم دانیشتووانترین ووڵاتانی جیھان لە قەڵەم دەدرێت. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٥.٥ ساڵە ھەروەھا ٤٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین. وتاری باشماریا ئەحمەد دیدی (Mariya Ahmed Didi؛ لە دایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٦٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و وەزیری بەرگریی ئێستا ماڵدیڤە. ئەو لەوەتەی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بووەتە وەزیر، ئەو یەکەمین ژنە لە ماڵدیڤ پۆستی وەزیری بەرگری بەدەست بهێنێت. ماریا لە زانکۆی ئەبیریستویت، لە وەیڵز، بڕواناممەی شانازیی بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا بەدەست هێناوە. ئەو یەکەم ژنە لە ماڵدیڤ ببێتە پارێزەر. ئەو بۆ ماوە چوار خوول بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵدیڤ. ماریا ئەحمەد لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا وێنەی ھەڵبژێردراووتاری پەیوەندیدارماڵدیڤ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە وەرزشوانانی لە سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشدارییان کردووە، وڵاتەکە ھەرگیز مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەست نەھێناوە و بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا نەکردووە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ماڵدیڤ لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە و ھەر لەو ساڵەدا لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندرا. ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ماڵدیڤ نوێنەرایەتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ماڵدیڤ دەکات و لەلایەن کۆمەڵەی تۆپی پێی ماڵدیڤەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیایە. یەکەم یاریی نێودەولەتی خۆی لە ٢٧ی ئابی ١٩٧٩ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سیشێل ئەنجامدا کە بە ٩–٠ یارییەکەیان دۆڕاند وتاری پەیوەندیدارئەنیسە ئەحمەد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ماڵدیڤییە، ئەو یەکەم وتەبێژی ئەنجومەنی گەلی ماڵدیڤ بووە لەماوەی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩. ئەنیسە لە زانکۆی پنسلڤانیا بە پڕۆگرامی ھەمفری خوێندوویەتی لە ساڵانی ١٩٨٥ و ١٩٨٦. دواتر وەک جێگری وەزیری کارووباری ژنانی مالدیڤ کاری کردووە. پۆلەکان
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |