ماریا ئەحمەد دیدی
ڕواڵەت
| ماریا ئەحمەد دیدی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٨ی ئابی ١٩٦٢ مالێ، ماڵدیڤ |
| وڵاتی وەرزش | ماڵدیڤ |
| زمانی زگماکی | زمانی مالدیڤی |
| پیشە | پارێزەر، سیاسەتوان، یاریزانی بەدمینتۆن |
| پۆستەکان | Minister of Defence of the Maldives |
| ئەندامی حیزبی | Maldivian Democratic Party |
| وەرزش | بەدمینتۆن |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، national champion |
ماریا ئەحمەد دیدی (Mariya Ahmed Didi؛ لە دایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٦٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و وەزیری بەرگریی ئێستا ماڵدیڤە،[١][٢] ئەو لەوەتەی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بووەتە وەزیر، ئەو یەکەمین ژنە لە ماڵدیڤ پۆستی وەزیری بەرگری بەدەست بهێنێت.
ماریا لە زانکۆی ئەبیریستویت، لە وەیڵز، بڕواناممەی شانازیی بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا بەدەست هێناوە. ئەو یەکەم ژنە لە ماڵدیڤ ببێتە پارێزەر. ئەو بۆ ماوە چوار خوول بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵدیڤ. ماریا ئەحمەد لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٣][٤]
ماریا هاوسەرگیری لەگەڵ محەممەد ئەمیر کردووە، بەیەکەوە کچێک و دوو کوڕیان هەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Team، BS Web (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «In pictures: Maldivian Defence Minister Mariya Ahmed Didi's visit to India». Business Standard India. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Minister Mariya: People's trust with the military has increased». One Online (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «2007 International Women of Courage Honorees – AWIU» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Department Of State. The Office of Electronic Information، Bureau of Public Affairs (١١ی ئازاری ٢٠٠٨). «2007 Ceremony». 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ماریا ئەحمەد دیدی تێدایە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |