بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنیسە ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنیسە لەگەڵ میشێل ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ساڵی ٢٠١٢.

ئەنیسە ئەحمەد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ماڵدیڤییە، ئەو یەکەم وتەبێژی ئەنجومەنی گەلی ماڵدیڤ بووە لەماوەی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩.[١]

ئەنیسە لە زانکۆی پنسلڤانیا بە پڕۆگرامی ھەمفری خوێندوویەتی لە ساڵانی ١٩٨٥ و ١٩٨٦.[٢] دواتر وەک جێگری وەزیری کارووباری ژنانی مالدیڤ کاری کردووە،[٣] کە لەو پۆستەدا بابەتی توندووتیژی خێزانی ھێنایە بەرباس کە بابەتێکی ھەستیاربوو لەوڵاتەکەی.[٢] دوای تەواوبوونی خزمەتی حکوومی، ئەوا ڕێکخراوێکی ناحکومی دامەزراند لەژێر ناوی «ھیوای ژنان»،[٤] کە چەند دانیشتنێکی سازکرد لەسەر تووندووتیژی جێندەری بە ئامادەبوونی پۆلیس، قوتابی و چینەکانی دیکە.[٥] دوای ئەوەی لەڕادیۆی نەتەوەیی ماڵدیڤ، لەبەرنامەیەکدا مامۆستایەکی ئاینی باسی لەپشتگیریکردنی ئیسلام کرد بۆ خەتەنەکردنی مێینە، ئەوا ئەنیسە دوای بەشداربوونی حکوومەتی کرد بۆ ئەوەی باس لە زیانەکانی خەتەنەکردن بکات.[١]

لە ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٦] ئەنیسە بووە دووەم ژنی ماڵدیڤی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «2012 International Women of Courage Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. 1 2 «Maldivian Humphrey Alumna Wins 2012 International Women of Courage Award». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. Women for Humanity; Maldivians advocating for greater good ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئێدیشن، ڕۆژی 19 August 2019, MVT 10:27 نووسراوە.
  4. Courageous Alumna Speaks Out for Maldivian Women ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ئەمریکا، March 14, 2017 بڵاوکراوەتەوە.
  5. «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  6. «HaveeruOnline - "International Women and Courage Award" is an added impetus: Aneesa Ahmed». haveeru.com.mv. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. «Maldives: US awards Aneesa Ahmed 'International Woman of Courage' award». International Knowledge Network of Women in Politics.