دەروازە:قورئان/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوێژ دووەم بنەمای ئیسلامە، بە گەڕانەوە بۆ ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ): " بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ". رواه البخاري و مسلم. واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە : شایەتی دان بەوەی کەوا ھیچ پەرستراویک نییە شایەنی پەرستن بێت بەڕاستی جگە لە (اللە)، وە موحەممەدیش نێرراو و پێغەمبەری (اللە) یە، و نوێژ کردن، و زەکات دان، و حەج کردنی ماڵی خودایە، و ڕۆژوو گرتنی ڕەمەزانە.

نوێژ فەڕزە (پێویستە)‌ لەسەر ھەموو مسوڵمانێکی ژن و پیاو، و پێویستە لەسەریان ئەو فەرزە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەجێ بھێنن. و فەڕزکرا لە مەککە پێش کۆچکردنی پێغەمبەر (د.خ) بۆ مەدینە لە ساڵی سێیەمی پێغەمبەرایەتیدا، ئەمەش لە کاتی ئیسرا و میعراجدا بوو بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی.

لە ئیسلامدا ڕۆژانە پێنج نوێژ فەڕزە لەسەر موسڵمانان، ھەروەھا چەند جۆرێکی تری نوێژ ھەیە وەک : نوێژی جەژن و نوێژە بارانە و نوێژی مردوو و نوێژی خۆرگیران.

زیاتر...