دەروازە:زمانی کوردی/فەرهەنگەکانی زمانی کوردی/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە. ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد ھەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و ھادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی ھاوکاریی نووسەریان کردووە. فەرھەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە. فەرھەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە. ڕێنووسی فەرھەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و ھەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.

زیاتر...