دەروازە:ئەندازە/زانای ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێنێ دێکارت (بە فەرەنسی ʁəne dekaʁt) (لەدایکبوون ١٥٩٦- کۆچی‌دوایی ١٦٥٠) فەیلەسووف، بیرکار و شارەزای فیزیک و نووسەری خەڵکی فەڕەنسا بوو کە زۆرتری تەمەنی لە وڵاتە یەکگرتووکانی نێزرلاند (ھۆڵەندا) ڕابوارد. نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێ‌درا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەریەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر بیرکاری و ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system - بە فارسی: سیستم مختصات دکارتی) ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستی دەزانن.


زیاتر...