دەروازە:ئەفغانستان/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان‎) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حووکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حووکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حووکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە.

زیاتر...