دۆرایمۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕگە:شخصیة دورایمون.png
وێنەیەکی دۆرایمۆن، کارەکتەری سەرەکی

دۆرایمۆن (بە ئینگلیزی: Doraemon) زنجیرە ئەنیمێ مانگای بەناوبانگی ژاپۆنییە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک|چیرۆک لە گۆڤارێکی مانگا نووسراوە لەلایەن فیۆکۆ فوجیۆ، و بەرھەم ھێنراوە بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی شین-ئی.[١][٢] زنجیرەکە باس لە چیرۆکی پشیلەیەکی ڕۆبۆت دەکات بە ناوی دۆرایمۆن کە لە سەدەی بیست و دووەوە ھاتووە بۆ یارمەتیدانی خوێندکارێک بە ناوی نۆبیتا. لە ساڵانی نەوەدەکاندا دۆبلاژ کراوە بۆ زمانی عەرەبی، زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە ژاپۆن لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٩ نمایشکرا و لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی سوگاکوکان مانگای بۆ منداڵان و خەڵاتی شارستانییەتی ئۆسامو تازوکا لە ساڵی ١٩٩٧ بەدەستھێنا، لە مانگی ئازاری ٢٠٠٨ ژاپۆن زنجیرەیەکی نوێ و ناوازەی ناساند ھەڵوێستی حکوومەت بۆ بەرەوپێشبردنی کارتۆنەکانی ئەنیمەیشن (ئەنیمێ) و کوولتووری ژاپۆن بەگشتی، و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ماساھیکۆ کۆمورا دۆرایمۆنی وەک "باڵیۆزی ئەنیمێ" دەستنیشان کرد، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بۆ ئەم بۆنەیە ئاھەنگێکی سازکرد، بە دەیان پانکەیکی دڵخوازی دۆرایمۆن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Godzilla Loses Top Spot to Kittybot Doraemon". March 26, 2013. Retrieved March 26, 2013.
  2. ^ "Doraemon charms U.S. viewers in first remake for a foreign market". 9 July 2014. Retrieved 16 April 2016.