بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دومیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەلگای دومیز لە رووی کارگێریەوە سەر بە ناحیەی فایدە سەر بە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستانی عێراقی فیدرال ،وەھەروەھا دەکەوێتە باشوری روژئاوای سەنتەری شاری دھۆک بە دووراتی 15km،سەرەتایی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ سالی ١٩٧٥ لەلایەن کۆمپانیایێکی فەڕەنسایەوە وەک شارێکی سەربازی درووستکرا ، دواتر لە سالی ٢٠٠٣ کرا بە شارێکی مەدەنی ئێستا نیزیکەی 50,000 پەنجا ھزار کەس لەم کۆمەلگایەدا نیشتەجێن کە زورینەیان کوردن.[١]



دانیشتووان

[دەستکاری]

زورینەی دانیشتووانی کوردن و بەشێکی کۆچبەری روژئاوای کۆردستانن و شەبەکن لەگەل ھژمارێک لەنەتەوەی عەرەبی ھاوردەی باشوور و ناوەراستی عیراق.

  1. نەتەوەی کورد 95٪ )
  2. نەتەوەی عەرەب
  3. نەتەوەی کلد و ئاشوور و سریان 1٪


زوربەیان موسولمانی سونە شافعی مەزھەبن لەگەل رێژەیەکی کەمی یەزدی و مەسیحی بە شێوەیەکی ئاشتیانە پێکەوە دەژین.


زورینەی دانیشتووانی کۆمەلگاکە بە زمانی کوردیی و بە زاراوەی بادینی ددەدوێن وە لەگەل زاراوەکانی کورمانجی روژئاوا و شەبەکی و شەنگالی و بەشەکیش بە زمانی عەرەبی و سریانی قسەدەکەن.

داموودەزگا

[دەستکاری]

ئێستا کۆمەلگای دومیز ھژمارەکی زوور لە داموودەزگاکانی ناحیەی فایدەی لێیە لە

  • بەرێوبەرایەتی گشتی ھاتوچووی پاریزگای دھۆک
  • بەرێوبەراتی ناحیەی فایدە
  • بنکەی ئاسایشی برایەتی
  • بانکی دومیز
  • بنکەی لاوانی وەرزشی دومیز
  • بنکەی ئاگرکۆژێنەوە و کارەبا و ئاو
  • بنکەی ئاوەروو و چاندن و فێتەرنەری ئاژەلان
  • دەزگای حزبی و ئیداری و سەربازی و مەدەنی
  • لقی رێکخراوی مافی ئافرەتان و ریکخراوی کۆمەلگای مەدەنی

ھەروەھا لەم کومەلگایەدا بازاری ناوەندی دومیز ، ١٢ دەرمانسازی ، ٩ قوتابخانە ، ٨ مزگەوت ، ٤ بنکەی تەندروستی ، ٤ چوار یاریگای تەپی پێ ، ٤ ھولی لەشجوانی ، ٣ سێ پانزینخانە ، دوو ھۆلی شەھیان ، دوو کۆمەلگای بچووکی نوژداری ، دوو پیشەسازی بچووکی ئوتوموبیل ڵەگەل چەندین کارگە و کۆگای ومەلەوانگایەک ....ھتد.


کەمپی دومیز

[دەستکاری]

ئەم کەمپە دوای کۆچبەربوونی کوردانی روژئاوا لە بەر جەنگی ناوخووی سوریا لە سالی ٢٠١١ روویان لە باشووری کۆردستان کرد دروستکرا لە لایەن پارێزگای دھۆک بە ھاوکاری رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان و رێکخراوەکانی خێرخوازی نیودەولەتی ، سەرەتا دانیشتووانی نیزیکەی پینجی و پێنج ھزار کەس بوون ئێستا نیزیکی سی وپینج کەس دەبن ،

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی)