دراگۆن بۆڵ (مانگا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە دراگۆن بۆڵ (ڕوونکردنەوە).
دراگۆن بۆڵ (مانگا)
بەرگی یەکەم تانکۆبۆنی زنجیرەکە، لە ژاپۆن لە ۱۰ی ئەیلوولی ۱۹٨٥ بڵاو کراوەتەوە.
ドラゴンボール
(Doragon Bōru)
چەشنئەکشن، و هونەری جەنگی، و فەنتازیای زانستی
مانگا
نووسەرئاکیرا توریاما
بڵاوکەرەوەشوئیشا
گۆڤارهەفتانەی شۆنن جەمپ
بڵاوکراوەتەوە٤۲
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەرمینۆرۆ ئۆکازاکی
دایسکی نیشیۆ
ئاوازدانانشنسکی کێکچی
ستودیۆتۆیی ئەنیمەیشن
شەبەکەی ڕەسەنتەلەڤیزیۆنی فوجی، ئەنیماکس
پەخشی ڕەسەن ۱٦ی شوباتی ۱۹٨٦ ۱۲ی نیسانی ۱۹٨۹
ئەڵقەکان۱٥۳
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

دراگۆن بۆڵ (بە ژاپۆنی: ドラゴンボール) (بە ئینگلیزی: Dragon Ball) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنی و لە نووسینی ئاکیرا توریامایە.[١][٢][٣] هەروەها لەسەر زنجیرە مانگاکە زنجیرەیەک وێنەی جووڵاوی (ئەنیمێ) لێ بەرهەمهێنراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە بە گەیشتنی منداڵێکی سایاجین سۆن گۆکو بۆ زەوی دەست پێ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەسارەی ڤێجیتا دەنێرێت. لە کاتی گەیشتنی گۆکو بۆ زەوی دەکەوێتە ناو ڕووبارێکەوە و پیرەمێردێک بە ناوی "سۆن گۆهان" دەیدۆزێتەوە و زۆر خۆشیدەێت بۆیە بڕیاری بەخێوکردنی دەدات، بەڵام ئەو منداڵێکی زۆر لاسار بوو تا ڕۆژێک کاتێک هەوڵی لێکردنەوەی سێوێکی دەدا بەسەردا کەوت و بۆ سروشتی منداڵە ئاساییەکان گۆڕا. گۆکو بە دەستی پیرەمێردەکە گەورە بوو پاشان پیرەمێردەکە مرد و بەڵام پێش مردنی سۆن گۆهان مەشقێکی زۆری بە گۆکو کرد تا لە چاو مرۆڤدا گەیشت بە ئاستێکی بەرز، پاشان بۆ موتێن رۆشی دەچێت تا ڕاهێنانی پێ بکات و لەوێ لەگەڵ کریلین یەک دەناسن و دەبن بە هاوڕێ و مۆتێن روشی دەست بە مەشق کردن پێیان دەکات و پاشان لەگەڵیاندا بۆ پاڵەوانێتی هونەری جەنگی دەچن و بەژداری تێدا دەکەن. دوای چەند ساڵێک دیسانەوە پاڵەوانێتێکە ڕێکدەخرێتەوە و گۆکو تێدا لەگەڵ چیچی یەک دەناسێن (یەک دەبیننەوە) و پاشان لە کۆتاییدا هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات و منداڵی لێ دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dragon Ball 大全集 5: TV Animation Part 2 [Dragon Ball Complete Works 5: TV Animation Part 2] (بە ژاپۆنی). شوئیشا. 1995. pp. 206–210. ISBN 4-08-782755-0.
  2. ^ "Viz explains censorship in Dragonball Manga" (بە ئینگلیزی). هێڵی هەواڵی ئەنیمێ. August 22, 2000. Archived from the original on June 25, 2017.
  3. ^ Dragon Ball Z 孫悟空伝説 [Son Goku Densetsu] (بە ژاپۆنی). شوئیشا. 2003. pp. 90–102. ISBN 978-4-08-873546-7.