بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەھرەزاد (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە درامای شەهرزادەوە ڕەوانە کراوە)
شەھرەزاد
چەشندراما
خۆشەویستی
ئاکشن
ڕازئامێز
نووسەرحەسەن فەتحی
نەغمە سەمینی
دەرھێنەرحەسەن فەتحی
ئەکتەرانشەھاب حوسێنی
عەلی ناسریان
تەرانە عەلیدۆستی
مستەفا زەمانی
پەریناز ئیزدیار
مەھدی سوڵتانی
مەحموود پاکنیەت
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرفەردین خەلاتبەری
ئەمیر تەوەسوڵی
وڵاتی بەرھەمھێنەر ئێران
زمانفارسی
ژمارەی ئەڵقەکان٢٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)محەممەد ئیمامی
شوێنەکانی تۆمارکردنتاران
ماوەی پەخش٦٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرگرووپی فاتمی
دابەشکەرFilm Net & Tasvir Gostar Pasargad
پەخش
فۆرماتی وێنە١٦:٩
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ – ٩ی ئایاری ٢٠١٦
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

شەھرەزاد (بە فارسی: شهرزاد) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خۆشەویستی و مێژووییی وڵاتی ئێرانە. زنجیرەکە لەلایەن حەسەن فەتحی و نەغمە سەمینی نووسراوە، و لەلایەن حەسەن فەتحییەوە دەرھێنراوە.[١][٢][٣] کاتی ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە دەوری کودەتای ١٩٥٣ی ئێرانە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن وەزارەتی کەلتوور و ڕێبەرایەتیی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕێی پێدراوە، بە شێوەی سەرھێڵ و دی ڤی دی بەردەستە. ئەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەکە تەرانە عەلیدۆستی، شەھاب حوسێنی، پەریناز ئیزدیار، عەلی ناسریان، و مستەفا زەمانی. زنجیرەکە بەرھەمی ٢٠١٥یە. پێک دێت لە ٢٨ ئەڵقەی ٦٠ خولەکی.

چیرۆک

[دەستکاری]

چیرۆکەکە لەبارەی خۆشەویستی نێوان دوو گەنجە؛ شەھرەزاد و فەرھاد، شەھرەزاد خوێندکاری پزیشکییە، و فەرھادیش خوێندکاری زانکۆیە و لە ھەمان کاتیش لە بەشی ئەدەبیی گۆڤارێک نووسەرە. باوکەکانی ئەو دوو گەنجە بەردەست و پیاوی ئاغایەکن بە ناوی بزورگ ئاغا، کە ڕێستۆرانتێکی داوە بە باوکی شەھرەزاد (جەمشید) و فەرشفرۆشییەکیش بە باوکی فەرھاد (ھاشم).

بوزورگاغا ژنەکەی و دوو کوڕی لە ڕووداوی ھاتوچۆ لەدەست داوە، تەنیا کچێکی بە ناوی شیرین ماوە، کە کردوویەتی بە ژنی برازایەکی بە ناوی قوباد، کێشەی ئەو ژن و مێردە ئەوەیە کە منداڵیان نابێت.

کاتی چیڕۆکەکە لە دوای کودەتاکەی ١٩٥٣ی ئێرانە، لە ماوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو کودەتایە فەرھاد تاوانباردەکرێت بە کوشتنی پیاوێک و بەمەش تووشی گرتن دەبێت، و سزای کوشتنی بەسەر دەسەپێندرێت؛ بەڵام بەھۆی ھەوڵی بزورگاغا ڕزگاری دەبێت.

شەھرەزاد کە ماوە ماوە سەردانی ماڵی بزورگاغا دەکات بە مەبەستی دەرزی لێدان لە بوزورگاغا، لەو ماوەیە بزورگاغا داوای ئەوەی لێ دەکات کە ھاوسەرگیری لەگەڵ قوبادی زاوای بکات، سەرەڕای ناقایلیی شەھرەزاد بەم داوایە بەڵام ناچاردەکرێت بە شووپێکردنی. سەرەتای ھاوسەرگیریی شەھرەزاد و قوباد پەیوەندی نێوانیان لاوازە بەڵام دواتر ئاسایی دەبێت، بەتایبەتی قوباد کە خۆشەویستییەکی زۆر بۆ شەھرەزاد دەنوێنێت. ئەوان کوڕێکیان دەبێت، ئەم منداڵبوونە زۆر کار لە شیرینی کچی بزورگاغا دەکات، ڕقوکینەی بەرامبەریان زیاد دەبێت و تووشی نەخۆشیی دەروونی دێت. بەبیانووی خراپیی باری دەروونیی شیرین و کەمبایخبوونی لای قوباد، بزورگاغا قوباد ناچار دەکات کە لە شەھرەزاد جیاببێتەوە، بەمەش کێشەکان قووڵتر دەبنەوە.

فەرھاد لە پاش ھاوسەرگیری شەھرەزاد لەگەڵ قوباد تووشی چەند گرفتێک دەبێت کە پەیوەندیدارن بە بابەتی کوشتن و دەستگیرکردنەکەی. ھەروەھا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ژنێکەوە بە ناوی ئازەر، بەڵام ماوەی خۆشەویستییەکەیان کەمە، بە خۆکوشتنی ئازەر کۆتایی دێت.

دوای ھەموو ئەو ڕووداوانە جارێکی تر فەرھاد و شەھرەزاد لەگەڵ یەکتر دادەنیشنەوە و یەکتردەبینن و بڕیاری ھاوسەرگیر دەدەن.

وەرزەکان

[دەستکاری]

زنجیرەکە سێ وەرزی لێ بەرھەم ھێنراوە.

ئەکتەران

[دەستکاری]
ئەکتەرانی زنجیرەکە، لە ڕێوڕەسمی تەواوبوونی زنجیرەکە لە تاوەری میلاد.
ئەکتەر ڕۆڵ ڕوونکردنەوە وەرز
علی نصیریانبوزورگ ئاغا دیوانسالارباوکی شیرین
تەرانە عەلیدۆستیشەھرەزاد سەعادەتڕۆڵی سەرەکیی زنجیرەکە
شەھاب حوسێنیقوباد دیوانسالارمێردی شیرین و شەھرەزاد
مستەفا زەمانیفەرھاد دەماوەندیخۆشەویستی شەھرەزاد
پەریناز ئیزەدیارشیرین دیوانسالارکچی بوزورگ ئاغا و ژنی قوباد
مھدی سلطانیھاشم دەماوەندیباوکی فەرھاد
ابوالفضل پورعربحیشمەت پاشاییدەستڕاستی بوزورگ ئاغا
محمود پاکنیتجەمشید سەعادەتباوکی شەھرەزاد
ھومن برقنوردسەرھەنگ تەیمووریسەرھەنگی پۆلیس و دۆستی بوزورگ ئاغا
پرویز فلاحی پورنوسرەت پاشاییدەستڕاستی بوزورگ ئاغا
غزل شاکریئازەر گولدەراییخۆشەویستی فەرھاد
گلارە عباسیئەکرەمندیمە شیرین
جمشید ھاشمپورسرگرد فولاد شکنلێکۆڵەری پۆلیس
فریبا متخصصمەرزییەدایکی فەرھاد
سھیلا رضویپەرویندایکی شەھرەزاد
مونا احمدیسیمین سەعادەتخوشکی شەھرەزاد
نسیم ادبیحومەیرا سەعادەتخوشکی شەھرەزاد
امیرحسین ڕستمیبابەک یگانەھاوکار و ھاوڕێی فەرھاد
مینا وحیدمریەم مھرزاددەستگیرانی بابەک
پانتەآ پناھیھاشەربتدەستگیرانی تەقی ڕەفعەت
ڕامین ناصرنصیرھۆشەنگمێردی حومەیرا
امیرحسین فتحیمملی (ھومایون مھتدی)سیخوڕی حیشمەت
جمشید گرگینبێھبوودیدوژمنی بوزورگ ئاغا
مھران نائلئەرشەدھاوکاری فەرھاد
فرشید صمدی پورذبیحنوچە بزرگ آقا
پرویز بزرگیڕجبنوچە بزرگ آقا
محمد یگانھاسدنوچە بزرگ آقا
ناھید مسلمیبتولدایە کبیر
ساقی زینتیمەلمەلخزمەتکاری ماڵی بوزورگ ئاغا
نھال دشتیمیترا دەماوەندیخوشکی فەرھاد
منوچھر زندە دلسەرھەنگ سوھەیلیسەرھەنگی پۆلیس
ھادی قمیشیشیروانیدوژمنی بوزورگ ئاغا
حمیدرضا آذرنگستوان محمدیمسئول پروندە سوءقصد بە بزرگ آقا (مھمان)
بانی پال شومونئەسفەندیاریڕئیس آذر گلدرەای
عباس ظفریپدر اکرمبازیگر مھمان
پاشا جمالیئەسغەڕیشاگردی ھاشم
پریسا صبورنژادسەعیدەبەرگدروو و دۆستی شەھرەزاد
ڕەزا کیانیانشاپوور بێھبوودیبرادر ناتنی شھرام بھبودی٢٬٣

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
ساڵ خەڵات پۆلین پاڵێوراو ئەنجام
٢٠١٦
١٦ەمین خەڵاتی حافز[٤]
باشترین زنجیرە شەھرەزاد براوە
باشترین دەرھێنەر حەسەن فەتحی براوە
باشترین ساوەند تراک موحسین چاوەشی لەگەڵ سینا پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری نێر شەھاب حوسەینی پاڵێوراو
عەلی ناسریان براوە
باشترین ئەکتەری مێ ترانە علیدۆستی پاڵێوراو
پەریناز ئیزدیار پاڵێوراو
خەڵاتی ئەزموونی ژیان جەمشید حیشەمدپور براوە

وەرگێڕانی کوردی

[دەستکاری]

زنجیرەکە دوو جار وەرگێڕدراوە و دۆبلاژکراوە بۆ کوردی، لەلایەن کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی نێوخۆییی بیابان و کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی کوردسات. کوردسات زنجیرەکەی لە مانگەکانی تەممووز و ئابی ٢٠١٦ پەخشکرد لە ٣٣ ئەڵقە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
https://web.archive.org/web/20160723093550/http://en.shahrzadseries.com/synopsis