بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دارستان (فیلمی ٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دارستان
The Forest
پۆستەری بڵاوکردنەوەی شانۆ
دەرھێنەرجەیسۆن زادا
بەرھەمھێنەر
نووسەر
ئەکتەران
مۆسیقابێر مەککریاری
وێنەگری سینەماییماتیاس ترۆلسترووپ
مۆنتاژجیم فلین
بڵاوکردنەوەگرامێرسی پیکچەرز
فۆکوس فیچەرز
دەرچوون
  • ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (2016-01-08) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم٩٣ خولەک[١]
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٠ ملیۆن دۆلار[٢]
داھات٣٧٫٦ ملیۆن دۆلار[٣]

دارستان (بە ئینگلیزی: The Forest) فیلمێکی ترسناک و سەرووسروشتیی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە دەرھێنانی جەیسۆن زادا و لە نووسینی بێن کیتای، نیک ئانتۆسکا و سارا کۆرنوێڵ بڵاوکرایەوە. لەم فیلمەدا ناتالی دۆرمەر، تایلۆر کینی، یووکیۆشی ئۆزاوا و ئیئۆین ماککین ڕۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕن.

فیلمی دارستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، لەلایەن گرامێرسی پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی نەرێنی لێکرا، بەڵام لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لە بەرامبەر تێچووەکەی بە ١٠ ملیۆن دۆلار، داھاتەکەی گەیشتە ٣٧٫٦ ملیۆن دۆلار.

چیرۆک

[دەستکاری]

بەشی زۆری فیلمەکە لە دارستانی ئاوکیگاھارا لە باکووری ڕۆژاوای چیای فوجی لە ژاپۆن کە بە شوێنێک بۆ خۆکوشتن ناسراوە وێنە گیراوە.

سارا پرایس (ناتالی دۆرمەر)، ژنێکی گەنجی ئەمریکی، لەلایەن پۆلیسی ژاپۆنەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و پێی دەوترێت کە پێیان وایە خوشکە دووانەکەی، جێس مردبێت، لەبەر ئەوەی جێس چووەتە دارستانی ئاوکیگاھارا. سەرەڕای نیگەرانییەکانی دەزگیرانەکەی، ڕۆب (ئیئۆین ماککین)، سارا دەچێتە شوێنی نیشتەجێبوونی خوشکەکەی لە ژاپۆن.

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Forest (15)». BBFC. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «Box Office: Leonardo DiCaprio, 'The Revenant' to Clash Against 'Star Wars'». Variety. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «The Forest (2016)». Box Office Mojo. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]