خەلیل ڕەحیم پوور
ڕواڵەت
خەلیل ڕەحیم پوور | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣٤٥ھەتاوی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | وێنەکێش و پەیکەرتاشی |
کار | باپیر |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
خەلیل ڕەحیم پوور ناسراو بە باپیر ھونەرمەند و وێنەکێشی کوردە، ساڵی ١٣٤٥ ھەتاوی لە شاری سەقز لەدایک بووە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]خەلیل ڕەحیم پوور خوێندنی ھەتا دیپلۆم لە شار سەقز تەواو کردووە و دواتر بووەتە ئەندام و فەرمانبەری بنکەی بارھێنان و پەروەردەکردنی فکری مناڵان و مێرمنداڵان لە شاری سەقز و ئێستایش خوێندکاری ھونەری گرافیکی کامپیوتەرە لە زانکۆی تەورێز. ئێستایش ھەر لە شاری سەقزدا نیشتەجێیە و بەردەوامیشە لە کاروباری ھونەری.
باپیر، فەیزوڵڵاخانی ناھید و ھادی زیائوددینی بە ھاندەر و مامۆستایانی خۆی دەزانێت. باپیر جیا لە ھونەری شێوەکاری لە ھونەری خۆش نووسی و پەیکەرسازی و ھونەری مۆسیقا بەتایبەت دەف توانایەکی بەرچاوی ھەیە.
بەشێک لە چالاکییە ھونەرییەکانی خەلیل ڕەحیم پوور:
- پێشانگای کیمیابارانی ھەڵەبجە، بەردەوام ھەمووساڵێک ھەتا ١٣٨٣ھەتاوی
- بەشداری لە کونگرەی مەولەوی، بە چەند تابلۆوە لە سەقز
- بەشداری لە کونگرەی نالی، بە چەند تابلۆوە لە سەقز
- بەشداری لە سمیناری سەقز و فراژوتنی فەرھەنگی، بە چەند تابلۆوە لە سەقز
- بەشداری لە کۆڕی دووساڵانەی نقاشی ھاوچەرخی ئێران، کە بەردەوام لە شارەکانی کوردستان و ئێران دا بەشداربووە وەک سەقز، بۆکان، بانە، مەھاباد، سنە، مەریوان، کرماشان، ئیلام، ھەمەدان، سمنان، شیراز، ئەسفەھان، تەبرێز، تاران، زابول و …
- پێشانگای تاکی لە وڵاتی بەلژیک لە ساڵی ١٣٨٠ ھەتاوی
- پێشانگای گەلی لە شاری ھەڵەبجە لە ساڵی ١٣٧٣ھەتاوی
- پێشانگای نەقاشی لە تئاتری کوردی سەقز، ١٣٩٠ ھەتاوی[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ خەلیل رەحیم پوور “باپیر” ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، 2009
- ^ نمایشگاه گروهی نقاشی در سقز گشایش یافت ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردتودی، 2015
- ^ پێشانگای زستان و بەهاري كوردستان، ئیرنا، 2015
- ^ دهمین جشنواره تئاتر کردی سقز، میهر، 2011
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- «خلیل رحیم پور» آخرین تابلو هایش را به نمایش گذاشت ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، ٢٠١٤