لێژی
| لێژی | |
|---|---|
| لقی | بڕی بێڕەھەند |
| ڕەھەند | |
| Defining formula | |
| In defining formula | |
| ھێمای چەندایەتی | |
لێژی یا لاری[١] (بە ئینگلیزی: Slope) لە ماتماتیکدا ئاڕاستە و ئەندازەی لێژایی ھێڵێک دیاری دەکات. زۆرجار بە پیتی ھێما دەکرێت و بە ڕێژەی گۆڕانی ئەستوونی بە گۆڕانی ئاسۆیی لەنێوان ھەر دوو خاڵی جیاواز لەسەر ھێڵەکە پێناسە دەکرێت؛ ھێشتا بە تەواوی نەزانراوە کە بۆچی پیتی وەک ھێمای لێژی ھەڵبژێردراوە بەڵام یەکەم بەکارھێنانی ئەم ھێمایە لە نووسراوە ئینگلیزییەکاندا، لە کتێبی ئۆبراین لە ساڵی ١٨٤٤ تۆمار کراوە.[٢] ئۆبراین ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی بەم شێوەیە نووسی:
لە ھەندێک سەرچاوەدا بەم ھاوکێشەیە دەڵێن شێوەی ستانداردی ھاوکێشەی ڕاستەھێڵ. دواتر، تۆدھەنتەریش لە ساڵی ١٨٨٨ ھەر ھەمان پیتی بۆ لێژی بەکارھێنا،[٣]
بەڵام ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی بەم شێوەیە نووسی:
پێناسە
[دەستکاری]لێژی بریتییە لە ڕێژەی گۆڕانی ئەستوونی بە گۆڕانی ئاسۆیی لەنێوان ھەر دوو خاڵی جیاواز لەسەر ڕاستەھێڵێک، بە زمانی ماتماتیکی ئەگەر دوو خاڵی و لەسەر ڕاستەھێڵی دیاری کرابێت، لێژیی ڕاستەھێڵەکە لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشەیە دەدۆزرێتەوە:
نموونە
[دەستکاری]ئەگەر و دوو خاڵ لە ڕاستەھێڵی بن ئەوا لێژیی ھێڵەکە بەم شێوەیە ھەژمار دەکرێت:
- .
ئەگەر لێژیی ھێڵێک ئەرێنی بێت، ئەوا لە وێنەی ڕوونکردنەوەکەیدا ئەو گۆشەیەی لە ئەنجامی یەکتربڕینی ھێڵەکە لەگەڵ ئاڕاستەی ئەرێنی تەوەری ەکان پێک دێت گۆشەیەکی تیژە.
نموونەیەکی دیکە ئەگەر و دوو خاڵ لە ڕاستەھێڵی بن
ئەگەر لێژیی ھێڵێک نەرێنی بێت، ئەوا ئەو گۆشەیەی لە ئەنجامی یەکتربڕینی ھێڵەکە لەگەڵ ئاڕاستەی ئەرێنی تەوەری ەکان پێک دێت گۆشەیەکی کراوەیە.
جەبر و ئەندازە
[دەستکاری]
ھاوکێشە بە شێوەی لێژی-خاڵ
[دەستکاری]شێوەی ھاوکێشەی ئەو ڕاستەھێڵەی لێژییەکەی ە و بە خاڵی دا دەڕوات بریتییە لە
نموونە: ئەگەر و دوو خاڵ لە ڕاستەھێڵی بن ئەوا لێژیی ھێڵەکە بەم شێوەیە ھەژمار دەکرێت:
ئەگەر یەکێک لەم دوو خاڵەی سەر ڕاستەھێڵەکە (جیاوازی نییە کامیان ھەڵبژێریت) لە فورمولی ھاوکێشەی ھێڵدا دابنێیت ئەوا ھاوکێشەی ڕاستەھێڵەکە بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت.
یا
- تەنیا ڕاستەھێڵە نائەستوونەکان لێژییان ھەیە لەمەشەوە ناتوانرێت ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئەستوون بە شێوەی لێژیی-خاڵ بنووسرێت. ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئەستوون بە شێوەی دەنووسرێت کە ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە.
- ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئاسۆیی بە شێوەی دەنووسرێت کە ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە.
- بۆ داریکردنی لێژیی ھێڵی پێویستە ھاوکێشەکە ستاندارد بکرێت واتە لەسەر شێوەی بنووسرێت، دوای ستانداردکردنی ھاوکێشەکە ئەوا لێژی بریتییە لە .
لێژی لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا
[دەستکاری]پێناسەی لێژیی چەماوە
[دەستکاری]
ئەگەر خاڵێک لە ڕوونکردنەوەی فانکشنی و خاڵێکی تر لە فانکشنەکە بێت، ئەوا و لێژایی ھێڵی لێکەوتی چەماوە بریتییە لەو ڕاستەھێڵەی لێژایییەکەی یەکسانە بە :
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
- ↑ O'Brien، M. (١٨٤٤)، A Treatise on Plane Co-Ordinate Geometry or the Application of the Method of Co-Ordinates in the Solution of Problems in Plane Geometry، Cambridge, England: Deightons
- ↑ Todhunter، I. (١٨٨٨)، Treatise on Plane Co-Ordinate Geometry as Applied to the Straight Line and Conic Sections، London: Macmillan
- ↑ Weisstein، Eric W. «Slope». MathWorld--A Wolfram Web Resource. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
| ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |