خۆزێ مارتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆزێ مارتی
لەدایکبوونخۆزێ خولیان مارتی پێرێز
٢٨ی کانوونی دووەمی ١٨٥٣
ھاڤانا، ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی (کووبای ئێستا)
مردن١٩ی ئایاری ١٨٩٥(١٨٩٥-٠٥-١٩) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
[دۆس ڕیۆس، ئیمپراتۆری ئیسپانی (کووبای ئێستا)
پیشەشاعیر، نووسەر، فەیلەسووف، سەرکردەی نەتەوەیی
نەتەوەکووبایی
جووڵانەوەی ئەدەبىمۆدیرنیزمۆ
ھاوسەرکارمین بازان

خۆزێ خولیان مارتی پێرێز (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٥٣ – مردووی ١٩ی ئایاری ١٨٩٥) کەسایەتی شاعیر، فەیلەسووف، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ، پڕۆفیسۆری کووبایی بوو. ئەو بە پاڵەوانێکی نیشتمانیی کووبا دادەنرێت بەھۆی ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی بۆ سەربەخۆیی کووبا. ئەو یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرییەکانی بواری وێژەی ئەمریکای لاتین. ئەو لە بواری سیاسەت زۆر چالاکانە دەرکەوت و بەیەکێک لە فەیلەسووفە شۆڕشگێر و سیاسییە تیۆرییەکان دادەنرێت.[١][٢] لەڕێی نووسینەکانی و چالاکییە سیاسییەکانییەوە، ئەو بووە سیمبوڵی کووبا بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی لەبەرامبەر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ئیسپانی لە سەدەی نۆزدەھەم.[٣] لە ساڵی ١٨٩٥، لە جەنگی دۆس ڕیۆس لەلایەن نەیارەکان و ئیمپراتۆرییەتی ئیسپانی کوژرا.

خۆزێ بۆ کۆمەڵێک ڕۆژنامەی ئەمریکای لاتین و ئەمریکی نووسیویەتی، ھەروەھا خۆشی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵێک ڕۆژنامە. ڕۆژنامەکەی خۆی، پاتریا ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە دروستکردنی کەمپەینی سەربەخۆیی بۆ کووبا. دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٥٩ی کووبا، بیرووباوەڕەکانی خۆزێ بوونە چەمک بۆ داڕشتنی سیاسەتی وڵات.[٤] خۆزێ بە شەھیدی وڵاتیش دادەنرێت.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hudson, Michael. "Speech to the Communist Party of Cuba". Retrieved 5 August 2015.
  2. ^ Mace, Elisabeth. "The economic thinking of Jose Marti: Legacy foundation for the integration of America". Archived from the original on 8 September 2015. Retrieved 5 August 2015. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  3. ^ "Jose Marti, apostle of Cuban Independence". www.historyofcuba.com. Retrieved 2019-07-22. ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "José Martí, soul of the Cuban Revolution". 22 January 2018.
  5. ^ "José Martí Bust on Cuba's Highest Peak".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]