بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەسەن ھەیدوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەسەن خالید حەسەن ھەیدوس (بە عەرەبی: حسن خالد حسن الهيدوس؛ لەدایکبووی ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی قەتەرییە، ھێرشبەر و سەرکردەی یانەی سەدد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە.

کاروانی وەرزشیی یانە

[دەستکاری]

لە تەمەنی ٨ ساڵیدا ھەیدوس پەیوەندی بە یانەی سەددەوە کرد، بەردەوام بوو تا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا گەیشتە تیمی یەکەمی یانەکە، جەفال ڕاشید پاڵپشتی و ڕێنمایی دەکرد.

لە خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای ٢٠١١، یانەی سەدد بەرامبەر بە یانەی چونبوکی کۆری کەوت، یارییەکە گەیشتە لێدانی یەکلاکەرەوە، ھەیدوس لێدانێکی جێبەجێکرد، دوای ئەوەی تۆپەکەی لە ستوونی سەرەوەیدا، چووە نێو گۆڵ و سەدد لە جامی جیھانیی یانەکانی فیفا نوێنەرایەتی ئاسیای کرد. لەو پاڵەوانیەتیەدا یانەی سەدد و کیشوا ریسۆلی ژاپۆنی کێبڕکێی پلەی سێیەمیان دەکرد، یارییەکە گەیشتە لێدانی یەکلاکەرەوە (٠-٠)، ھەیدوس لێدانێکی یەکلاکەرەوەی جێبەجێکرد، لە ئەنجامدا سەدد ٥-٣ پلەی سێیەمی جامی جیھانیی یانەکانی بەدەستھێنا.

لەساڵی ٢٠١٤، گۆڤاری (ئیستادی دەوحە) خەڵاتی باشترین یاریزانی قەتەری بەخشی بە حەسەن ھەیدوس.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

یەکەم دەرکەوتنی حەسەن ھەیدوس لەگەڵ تیمی ئۆڵۆمپیی ھەڵبژاردەی قەتەر بوو لە ٢٠٠٧، لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ وەکو یاریزانی یەدەگ بەرامبەر بە ژاپۆن دەرکەوت و گۆڵێکی تۆمارکرد، قەتەر ٢-١ براوە بوو. لە بەرامبەر بە سعوودیە و ڤێتنام وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداربوو، لە ھەردوو ڕووبەڕووبوونەوەکەدا گۆڵێکی تۆمارکرد.

لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢، وەکو سەرکردەی تیمی ھەڵبژاردەی قەتەر دەرکەوت، لە قۆناغی سەرەتایی بەرامبەر بە ھیند گۆڵێکی تۆمارکرد، لە سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکەی بەشداریکردووە، بەرامبەر بە عوممان و سعوودیە گۆڵێکی تۆمارکرد، کە گۆڵەکەی لەبەرامبەر سعوودیە بووە بەھیوای بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە پاڵەوانیەتیەکە، بە پیاوی یارییەکە دیاریکرا.

یەکەم دەرکەوتنی ھەیدوس لەگەڵ تیمی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر لە پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ بەرامبەر بە بەحرەین بوو لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، یەکەم گۆڵی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بەرامبەر بە یەمەن لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠١٥ تۆمارکرد.

ھەیدوس بانگھێشتی ھەڵبژاردەی قەتەر کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.

ئامارەکان

[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

[دەستکاری]
(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز.ڕێکەوتیاریگابەرامبەرگۆڵئەنجامپاڵەوانیەتی
١١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣یاریگای سانی جاسم، ڕەیان، قەتەر یەمەن٢–٠٦–٠پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠١٥
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئۆزبەکستان٢–٠٣–٠دۆستانە
٣٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤سعوودیە عومان١–١٣–١جامی کەنداوی عەرەب ٢٢
٤١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ئوسترالیا بەحرەین١–١١–٢جامی ئاسیای ٢٠١٥
٥٢٨ی ئابی ٢٠١٥یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر سینگاپوور٣–٠٤–٠دۆستانە
٦٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر بووتان٤–٠١٥–٠پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
٧١٥–٠
٨١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥بووتان بووتان٢–٠٣–٠
٩٣–٠
١٠٢٤ی ئازاری ٢٠١٦یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ھۆنگ کۆنگ١–٠٢–٠
١١٢٥ی ئابی ٢٠١٦یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر تایلەند١–٠٣–٠دۆستانە
١٢٣–٠
١٣٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦کۆریای باشوور کۆریای باشوور١–١٢–٣پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
١٤١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر سووریا١–٠١–٠
١٥١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر کۆریای باشوور١–٠٣–٢
١٦٣–٢
١٧٢٣ی ئابی ٢٠١٧یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر تورکمانستان١–٠٢–١دۆستانە
١٨٢–٠
١٩١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر کوراساو١–٠١–٢
٢٠٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧کووەیت بەحرەین١–٠١–١جامی کەنداوی عەرەب ٢٣
٢١١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر فەلەستین٣–٠٣–٠دۆستانە
٢٢١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ئێکوادۆر٣–٠٤–٣
٢٣١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨بەلجیکا ئایسلەند١–٠٢–٢
٢٤٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئێران١–١١–٢
٢٥٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ئیمارات میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٣–٠٤–٠جامی ئاسیای ٢٠١٩
٢٦٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ئەفغانستان٣–٠٦–٠پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
٢٧٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٣–١٤–٢جامی کەنداوی عەرەب ٢٤
٢٨١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠نەمسا کۆستاریکا١–٠١–١دۆستانە
٢٩٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ھەنگاریا ئازەربایجان١–١٢–١
٣٠٢–١
٣١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر عومان١–٠١–٠پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
٣٢١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ویلایەتە یەکگرتووەکان پەنەما٣–٢٣–٣جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١
٣٣٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەلبێت، خور، قەتەر عێراق٣–٠٣–٠جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١
٣٤٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢نەمسا چیلی٢–١٢–٢دۆستانە
٣٥٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ئیسپانیا گواتیمالا١–٠٢–٠دۆستانە
٣٦٢–٠
٣٧٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣یاریگای ئەلجنوب، وەکرە، قەتەر کینیا١–١١–٢دۆستانە
٣٨١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر ئەفغانستان١–٠٨–١پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦

سەرچاوەکان

[دەستکاری]