ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلەند
بە تایلەندی: ฟุตบอลทีมชาติไทย
وڵاتی وەرزشتایلەند
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتتایلەند
کاپتنTeerasil Dangda
خاوەنFootball Association of Thailand
وێبگەhttps://fathailand.org
براوەی2000 King's Cup
Kit supplierWarrix Sports
کۆدی وڵات لە فیفاTHA

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلەند نوێنەرایەتی تایلەند دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی تایلەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەی پێشوو کە بە ناوی سیام بوو، لە ساڵی ١٩١٥ دامەزراوە و یەکەم یاری نافەرمی خۆی بەرامبەر تیپێکی ئەورووپی ئەنجامدا لە یاریگای یانەی وەرزشی شاھانەی بانکۆک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا؛ و یەکەم یەکەمین یاری نێودەوڵەتی فەرمی کە فیفا دانیپێدا ناوە بەرامبەر ھەڵبژاردەی چین لە ٢٠ی ئابی ١٩٤٨ لە شاری بانکۆک بوو، کە بە ئەنجامی ٦–١ یارییەکەی دۆڕاند.[١]لە پێشبڕکێی ناوچەییدا، تایلەند سەرکەوتووترین تیپی تۆپی پێیە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا [ئ] بە حەوت جامەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیان و نۆ مەدالیای زێڕی لە یارییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، بە سەرکەوتووترین ھەڵبژاردەکانی زۆرترینە ھەر وڵاتێکی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دادەنرێت. تایلەند پلەی سێیەمی لە جامی ئاسیای ساڵی ١٩٧٢ بەدەستھێنا کە میوانداری بوو، و تا ئێستا بە گشتی حەوت یاری لە جامی ئاسیادا کردووە. جگە لەوەش تیمەکە لە یارییەکانی ئاسیادا لە ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٩٨ گەیشتە پلەی چوارەم و دووجاریش بەشداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە؛ بەڵام تایلەند نەیتوانیوە دەستکەوتی بەرزتر لە تۆمارە کیشوەری و جیھانییەکان بەدەستبھێنێت. تیپەکە یەکەم سەرکەوتنی لە جامی ئاسیای لە ساڵی ٢٠٠٧ بەدەستھێنا و ناچار بوو ٤٧ ساڵ چاوەڕێ بکات تا دواجار لە ساڵی ٢٠١٩ لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەربچێت.[٢] ھەروەھا تایلەند دوو جار سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا، لە ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠١٨، بەڵام نەیتوانی سەرکەوێت بۆ پاڵەوانێتییەکە.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

نازناوی ناوچەیی[دەستکاری]

  • پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیان
    • پاڵەوانان (٧): ١٩٩٦, ٢٠٠٠, ٢٠٠٢, ٢٠١٤, ٢٠١٦, ٢٠٢٠, ٢٠٢٢
    • پلەی دووەم (٣): ٢٠٠٧, ٢٠٠٨, ٢٠١٢
  • یارییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
    • مەدالیای زێڕ (٩): ١٩٦٥ *، ١٩٧٥، ١٩٨١، ١٩٨٣، ١٩٨٥، ١٩٩٣، ١٩٩٥، ١٩٩٧، ١٩٩٩
    • مەدالیای زیو (٤): ١٩٥٩، ١٩٦٩، ١٩٧٧، ١٩٩١
    • مەدالیای برۆنزی (٥): ١٩٦١، ١٩٦٧، ١٩٧١، ١٩٧٩، ١٩٨٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "World Football Elo Ratings". www.eloratings.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  2. ^ "เปิดอันดับฟีฟ่าแรงกิ้งล่าสุด เบลเยียมที่ 1 โลก "ทีมชาติไทย" เป็นรองเวียดนาม (คลิป)". 21 February 2020. Archived from the original on 24 February 2020. Retrieved 24 February 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found