حەسەن ڕەستگار
حەسەن ڕەستگار | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٥ (٨٩
ساڵ) |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | مەلا حەسەن |
پیشە | ئەندامی چالاک و باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان |
بەرامبەر(ەکان) | شانشینی پەھلەوی کۆماری ئیسلامیی ئێران |
حەسەن ڕەستگار ناسراو بە مەلا حەسەن (لەدایکبووی ١٩٣٥ لە شەکربەگ، مەھاباد) سیاسەتوانێکی کوردە کە وەکوو ئەندامی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکی کردووە.
ژیاننامە[دەستکاری]
حەسەن ڕەستگار لە ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی شەکربەگ لە شارستانی مەھاباد لەدایک بووە. ئەو دیپلۆمی وێژەی لە مەھاباد وەرگرتووە و بەکالۆریۆسەکەی لە کۆلێژی ئاداب لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٥٨ دەبێت بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ئەو ھەر لە سەرەتای لاوێتییەوە دەخرێتە بەندیخانە و لەگەڵ کەسایەتییە دیارە سیاسییەکان وەکوو غەنی بلووریان، جەلیل گادانی و سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە بەندیخانەدا بووە. لە حیزبی دێموکراتدا بەرپرسیارێتیی کۆمیتەی شارستانەکانی سەردەشت، سنە و کرماشانی پێدەدرێت. ئەو بەرپرسی کلاسی سیاسیی حیزب بووە، ھەروەھا بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەفتەری سیاسی و کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی بووە. ئەو لە ساڵی ٢٠٢٣، لە شەش ئەڵقەدا لەگەڵ بەرنامەی پەنجەمۆر، بیرەوەرییەکانی ژیانی خۆی گێڕایەوە.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ پەنجەمۆر - حەسەن رەستگار – ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – بەشی یەکەم. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |