بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حیزبی سۆشیال ناسیۆنالیستی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی سۆشیال ناسیۆنالیستی سووریا
دامەزران١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢
دامەزرێنەرئەنتۆن سەعادە
ڕێبەرئەسعەد حەردان
لایەنگیریی سیاسیسیاسەتی ھاوئاھەنگ، ھەڵوێستی سێیەم، ڕاستڕەوی توندڕەو
ئایدۆلۆژیای سیاسیناسیۆنالیزمی سووری، سووریای گەورە، دژە زایۆنیزم، دژە سامییەت، دوونیاخوازی
شوێنی بارەگاکانبەیرووت
ڕەنگڕەش، سپی، سوور
وێبگەhttp://www.alqawmi.info

پارتی سۆشیال ناسیۆنالیستی سووریا پارتێکی سیاسی ناسیۆنالیستە و لە لوبنان و سووریا وەک پارتێکی تۆمارکراوی فەرمی کاردەکات. داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی «نەتەوەی سووریا» دەکات کە ناوچەی کەوانەی بەپیت لەخۆبگرێت، لەنێویاندا کووەیت، قوبرس، نیمچەدوورگەی سینا و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، بە پشتبەستن بەو شتانەی کە پارتەکە دەڵێت مێژوویەکی ھاوبەشی ھەیە.

ئەم پارتە دووەم گەورەترین گرووپی سیاسی یاساییە لە سووریا لە دوای حیزبی بەعس، و لە لوبنان ئەم پارتە لە ماوەی مێژووی سیاسی ئەو وڵاتەدا کە زیاتر لە ٨٠ ساڵە بە شێوەیەکی بەرز ڕێکخراو بووە. تا ئەم دواییانە، کاتێک بوو بە گرووپێکی سەرەکی لە ھاوپەیمانی ٨ی ئازاردا.

پارتەکە لە ساڵی ١٩٣٢ لە بەیرووت وەک پارتێکی دژە ئیمپریالیستی دژ بە بوونی ژێرفەرمانیی فەڕەنسا دامەزرا. ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە سیاسەتی لوبنانیدا، و بەشدار بوو لە ھەوڵی کودەتای ساڵی ١٩٤٩ و ١٩٦١ و پاشان بەتەواوی سەرکوت کرا. پارتەکە لە ساڵی ١٩٨٢ و لە کاتی داگیرکردنی باشووری لوبنان تا ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری لە بەرخۆدانەکانی دژی لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کرد، لە ھەمان کاتدا بەردەوام بوو لە پشتگیریکردنی بوونی سووریا لە لوبنان لەسەر بنەمای باوەڕەکەی بە ناسیۆنالیزمی سووریا. لە سووریادا، پارتەکە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا بوو بە ھێزێکی سیاسی ڕاستڕەوی سەرەکی، بەڵام لە ساڵانی ١٩٥٥–١٩٥٦ بە تەواوی سەرکوتکرا، و تا کۆتاییەکانی شەستەکان پارتەکە پەیوەندی بە چەپەکانەوە کرد و ھاوپەیمانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و حیزبی شیووعیی لوبنان بوو، سەرەڕای ئەو دژایەتییە ئایدیۆلۆژییەی کە ھێشتا لە نێوانیاندا ھەیە. و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە سووریا بە یاسایی کرا.

زۆر پرسیار لە دەوری ئایدۆلۆژیا و دیدگای ئەو حیزبە دەسوڕێنەوە، بەو پێیەی ڕەخنەگرانی دەڵێن ئەو حیزبە فاشیزم و نازیزم لە ئایدۆلۆژیاکەیدا دەشارێتەوە، وەک باسکردن لە سوورییەکان کە «نەتەوەیەکی تەواو»ن و «سووریا بۆ سوورییەکانە»، واتە ھاوشێوەی لایەنە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانیش بە ئایدۆلۆژیا و شێواز و تەنانەت ئاڵاکەشی کە تا ڕادەیەک لە ئاڵای نازی دەچێت و ھەڵگری ئەوەی لە خاچی چەماوەی نازی دەچێت کە بە تەواوی لەلایەن میدیاکانی حیزبەوە ڕەتدەکرێتەوە بۆ ئەمەش بە گووتنی ئەوەی کە لایەنێکە تەنھا پەیوەندی بە ناسنامەی سووریاوە ھەیە و ھیچ پەیوەندییەکی بە فاشیزم یان نازیزمەوە نییە، و پرسی سووریا بە پرسێکی نیشتمانی دەزانێت کە پێویستە بۆ ھەستانەوەی سووریاییەکان لە ناوچەکەدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]