بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حاجی کاروان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حاجی کاروان

لەدایکبوون١٩٧٠
گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
حیزبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئایینئیسلام (سوننە)


کەنعان نەجمەددین ئەحمەد ناسراو بە حاجی کاروان (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە گەڕەکی ئیمام قاسمی کەرکووک) پێشکەشکار و سیاسەتوانێکی کوردە. ئەو ھەروەھا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

کەنعان نەجمەددین ئەحمەد لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک لەدایک بوو. ئەوقۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە، لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی شاری کەرکووک جێدەھێڵێت و ڕوو لە شاری ھەولێر دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ڕابیتەی ئیسلامی کورد دەست بەکاری خێرخوازی دەکات، لە ٤ی نیسانی ١٩٩٤ حاجی کاروان بەیاریدەدەری ھەریەک لە عەبدولڕەحمان سدیق و ئوسامە جەمیل ڕادیۆی دەنگی یەکگرتوویان دامەزراند، لە ساڵی ١٩٩٧ بووەتە بەڕێوبەری ھەمان ڕادیۆ، لە ساڵی ١٩٩٩ بەمەبەستی کاری بانگەواز سەردانی ئەورووپا دەکات و لەوێوە کاری بانگەوازی ئەو دەست پێدەکات، و لە ساڵی ٢٠٠٣ گەڕایەوە کوردستان و درێژەی بەکاری خێرخوازی و بانگەواز کردن دایەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٤ بەھاوکاری سوھەیب جەمیل ھەستا بەدامەزراندنی ڕێکخراوی بەختەوەری، لە ساڵی ٢٠١٠ لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق خۆی پاڵاوت لە لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و دەرنەچوو و بەمەش درێژەی بە کار و چالاکییە خێرخوازییەکانی دا و لەئێستاشدا خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بەختەوەرییە کە گۆڤارێکی ئایینی و گەشەپێدانی مرۆیییە و ھاوکات خاوەنی دەزگای بەختەوەریی خێرخوازییە و پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنیشە لەکەناڵی سپێدە و چەند کەناڵێکی ناوخۆیی کوردستان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی ٢٠١٣ لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و لەدوایشدا کە ئەنجامەکانی دەرچوو ناوبراو ئەمجارەیان سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بووە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]