جەین ئۆستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جەین ئۆستن
پۆرترەیتی جەین ئۆستن کە لەلایەن خوشکەکەی بەناوی کاساندرا کێشراوە لە نزیک ساڵی ١٨١٠
لەدایکبوون (1775-12-16) 16ی کانوونی یەکەمی 1775
ھامپشایەر، ئینگلتەرا
مردن18ی تەممووزی 1817(1817-07-18) (٤١ ساڵ ژیاوە)
وینچستەر، ھامپشایەر، ئینگلتەرا
شوێنی ناشتنکڵێسای ھامپشایەر، ھامپشایەر، ئینگلتەرا
چەشننۆڤڵی ڕۆمانسی

واژوو

جەین ئۆستن (١٦ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٥ – ١٨ی تەممووزی ١٨١٧) ڕۆماننووسێکی ئینگلیز بوو. جەین چەندین کتێبی خەیاڵی ڕۆمانسی لەسەر ژیانی کەسانی دەوڵەمەندی ئینگلتەرا نووسیوە و بەھۆی کارەکانی بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین و خۆشەویستترین نووسەرەکانی وێژەی ئینگلیزی.[١]

کارەکانی ئۆستن دژ بەو بەرھەمە نووسراوانەی کۆتایی سەدەی ھەژدەھەم بوو بەھۆی زۆری دەربڕینی ھەست و سۆز تێیاندا و لە ئەنجامدا کارەکانی بوون بە بەشێک لە ھاتنەئاراوەی ڕیالیزمی لە سەدەی نۆزدەیەم.[٢] جەین لەسەر خەڵکی ئاسایی دەینووسی لە ژیانی ڕۆژانەدا و ئەمەش یەکەم خاسییەتی جیاکەرەوەی سەردەمیانەی وێژەی ئینگلیزی بوو.[٣] چیرۆکەکانی ئۆستن زۆرجار کۆمیدین بەڵام ھەروەھا ئەوە پیشان دەدەن کە چۆن ژنان پشتیان بە ھاوسەرگیری بەستووە بۆ ژیانیان و لایەنی ئابووری.[٤][٥]

جەین ئۆستن لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٥ لە شاری ستیڤنتۆن لە نزیک باسینگستۆک لە دایک بووە.[٦] بە زۆری لەلایەن باوک و برا گەورەکانییەوە پەروەردە کراوە و لەگەڵ خوێندنەوەی خۆی و بەمشێوەیە ھەر لەگەڵ خێزانەکەی لە ستیڤنتۆن ژیاوە. دواتر چوونە شارێکی دیکە لەدوای ئەوەی باوکی خانەنشین بوو لە ساڵی ١٨٠١. دوای ئەوەی باوکی لە ساڵی ١٨٠٥ کۆچی دوایی کرد، جەین لەگەڵ دایکی مایەوە. ساڵی ١٨٠٩ لە چەوتۆن لە نزیک ھامپشایەر نیشتەجێ بوون. لە مانگی ئایاری ١٨١٧ دا، بۆ ئەوەی لە نزیک پزیشکەکەی بێت، چوو بۆ وینچێستەر. جەین ئۆستن لە ١٨ی تەممووزی ١٨١٧ ھەر لە وینچێستەر گیانی لەدەستدا.

جەین ئۆستن ھەرگیز قسەی لەسەر بلیمەتی خۆی نەدەکرد.[٦] تەنھا چوار لە ڕۆمانەکانی لەکاتێکدا کە لە ژیاندا بوو چاپ کران ئەوانیش بریتی بوون لە: مێشک و ھەست لە (١٨١١)، لەخۆبایی بوون و کینە (١٨١٣)، مانسفێڵد پارک (١٨١٤) و ئێما (١٨١٥). دوو ڕۆمانی دیکەی بە ناوەکانی نۆرسانگەر ئابی و قەناعەت پێکردن لە ساڵی ١٨١٧ دا لەلایەن ھێنری ئۆستنی برایەوە چاپ کران. قەناعەت پێکردن بە ماوەیەکی کەم پێش مردنی نووسرابوو. جەین ھەروەھا دوو کاری دیکەشی پێشتر نووسیوە بەناوەکانی خاتوو سوزان و ڕۆمانێکی تەواونەکراو بەناوی خێزانی واتسۆن. جەین ھەروەھا کاری لەسەر ڕۆمانێکی نوێ دەکرد بەناوی ساندیتۆن بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت تەواوی بکات مرد. جەین ئۆستن لە ئێستادا نووسەرێکی گەورەی ناسراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Southam, "Criticism, 1870–1940", The Jane Austen Companion, 102.
  2. ^ Litz, 3–14; Grundy, "Jane Austen and Literary Traditions", The Cambridge Companion to Jane Austen, 192-93; Waldron, "Critical Responses, Early", Jane Austen in Context, p. 83, 89–90; Duffy, "Criticism, 1814–1870", The Jane Austen Companion, 93–94.
  3. ^ "Jane Austen (English novelist) – Britannica Online Encyclopedia". britannica.com. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  4. ^ Litz, 142.
  5. ^ MacDonagh, 66–75; Collins, 160–161.
  6. ^ ی ا Jones، Vivien (1996, 2003). Introduction to Pride and Prejudice. 80 Strand, London, WC2R ORL, England: Penguin Classics. ISBN 0-14-143951-3.