جۆن لێنۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن لێنۆن

لێنۆن ساڵی ١٩٦٩
لەدایکبوون
جۆن وینستۆن لێنۆن

(١٩٤٠-١٠-0٩) ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠
لیڤەرپوول, ئینگلتەڕا
مەرگ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠(١٩٨٠-١٢-٠٨) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک, ئەمریکا
ھۆکاری مەرگGunshot wounds
شوێنی حەوانەوەسێنترال پارک, نیویۆرک ستی
نەتەوەبەریتانی
ناوەکانی ترجۆن وینستۆن ئۆنۆ لێنۆن
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • ھۆنراوەنووسی گۆرانی
چالاکبوون١٩٥٧–١٩٧٥, ١٩٨٠
ھاوسەر
یارمەی پانگ (١٩٧٣–١٩٧٥)
مناڵ(ەکان)
باوان(ەکان)ئالفرێد لێنۆن, جولیا ستانلی
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
  • Vocals
  • گیتار
کۆمپانیاکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وێبگەjohnlennon.com
واژوو


جۆن وینستۆن ئۆنۆ لێنۆن (٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠ - ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠) (بە ئینگلیزی: John Winston Ono Lennon) گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئینگلیسی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی بیتڵز.

جان لەنۆن لە ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبری ١٩٤٠، لە بنەماڵەیەکی چینی کرێکار ھاتە دنیاوە. لێنۆن یەکێک لە بەناوبانگترین ئاواز دانەرانی سەدەی بیستەم بوو، بەتایبەت لە شێوازی راک ئەند رۆڵ (rock and roll) ناوی ئەو دوای مەک کارتنەی McCartney درەوشاوەترین ئەستێرەی مێژووی تاک ئاوازەکانی بریتانیایە. لێنۆن جگە لە مۆسیقا لە بواری سیاست، ئاشتی خوازی، نوسەری و شانۆگەریدا کاری کردوە.

چند ئالبۆمی بەناوبانگی ئەو بریتین لە:

لێنۆن وەکوو یەکێک لە گەورەکانی موسیقای سەدەی بیستەم ئێستاش خۆشەویستە. لە ڕاپرسیێکدا کە بی بی سی لە ساڵی ٢٠٠٢ دا کردوویەتی خەلک ئەویان وەکوو ھەشتەمین کەس لە نێوان سەد کەس لە بەناوبانگترین کەسانی مێژوویی بریتانیا ھەڵبژارد. لە کاتی شەری ئامریکا دژ بە ویێتنام لێنۆن یەکێک لە گرنگترین بەرھەڵستکارانی ئەو شەڕە بوو و بە ھەموو توانای لە ھونەرەکەی بۆ لە قاو دانی سیاسەتە شەڕخوازانەکەنی دەوڵەتی ئەمریکا کەڵکی وەرگرت. ڕۆژی ٨ی دێسامبر ساڵی ١٩٨٠ سەعات دەور وبەری ١٠٫٤٥ی شەو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ جان لێنۆن لە لایان مارک دەیڤید چاپمەن Mark David Chapman ی جوولەکە چوار جار تەقەی لێکرا و کوژرا. زۆربەی خەڵک پێیان وایە کوشتنی جان لێنۆن پیلانێک بوو کە لە لایان CIAیەوە داڕێژرابوو بۆ خنکاندنی دەنگێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە نەیارانی دەوڵەتی ئەمریکای زیاد ئەکرد.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]