بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جۆن سینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن فڵێکس ئەنتۆنی سینا

جۆن لە ئایاری ٢٠١٨ دا
لەدایکبوون
جۆن فێلیکس ئەنتۆنی سینا

(١٩٧٧-٠٤-٢٣) ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
نیشتەجێیتامپا، فلۆریدا، ئەمەریکا
پیشەئەکتەر ، زۆرانباز ، ھونەرمەندی ھیپ پۆپ
چالاکبوون١٩٩٩- تا ئێستا
ھاوسەرئێلیزابێت ھیوبەردی (٢٠٠٩-٢٠١٢)
یارنیکی بێلا (٢٠١٢– ۲۰۱٨)
وێبگەhttp://www.twitter.com/JohnCena

    جۆن فێڵێکس ئەنتۆنی سینا (لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧) زۆرانبازی پڕۆفیشناڵی ئەمریکی و ڕاپەر و یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ھۆلیوود. یەکێکە لە متمانەپێکراوەکانی ڕێکخراوی دەبلیوو دەبلیوو ئی لە ساڵی ٢٠٠١ەوە مافی خزمەت کردنی ئەو ڕێکخراوەی دراوەتێ و تاوەکو ئێستا کاری زۆرانبازی دەکات، خاوەنی ریکۆردی ١٧ جار پاڵەوانی WWE.

    جۆن سینا لە ڕۆژئاوای نیوبۆری لە ماسیچوسیتس لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دایک بووە، کوڕی کاڕۆڵ و سینایە و دووەمین گەورەترین برایە لە ماڵەوە، براکانی: دان، مات، ستیڤ، سین باپیری (واتا باوکی دایکی) یاریزانی بەیسبۆڵ بووە بەناوی تۆنی لوپین، دوای دەرچونی لە ئەکادیمی کوشینگ جۆن سینا چوەتە کۆلێژی سپرینگ فێڵد کە لە شاری سپرینگ فێلدە لە ماسیچوسیتس، لە کۆلێژەکە چوەتە نێو تیمێکی فوتبۆڵی ئەمریکی و ژمارە ٥٤ی پۆشیووە، زۆر جار لە نمایشەکانی WWEیش ژمارە ٥٤ لە کەلوپەلەکانی بەکاردێنێ.  ئەو دەرچوی سپرینگ فێڵد بوو لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ بڕوانامەی ڕاھێنانی فیسیۆلۆجی دواتر دەستی کردووە بە کاری لەش جوانی وە کاریکردووە وەک شۆفێری کۆمپانیای Limousine ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە لەگەڵ ئیلیزابێت ھیوبەردی لە ساڵی ٢٠١٢ وە پەیوەندی لەگەڵ نیکی بێڵای ئەکتەری زنجیرە کۆمیدی درامای "Total Divas" ھەبوو بەڵام لە ناکاو لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندییەکەی نێوانیان پچڕا جۆن سینا بەرزی باڵای ١٬٨٥ مەترە لە تویتەر زیاتر لە ٧٫٥٨ میلیۆن فۆڵۆی ھەیە وە لە فەیسبوک زیاتر لە ٣٩ ملیۆن ڵایکی ھەیە ، ن

    نوێترین دەرکەوتنی جۆن لە فیلمە کۆمێدیەکان بووە لەنێویاندا فیلمی (Trainwreck) کە جۆن ڕۆڵی "ستیڤن" دەبینێت و فەکانیلی (Block , 12 Rounds) بەشێکن لەوانەی کە ڕۆڵی تیایدا بینیوەێت.

    فیلمۆگرافیا

    [دەستکاری]

    فیلمەکان

    [دەستکاری]

    فرێد

    ناوی فیلمساڵی دەرچوونڕۆڵ
    Taboo Tuesday١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٥-
    The Marine١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ (ئەمریکا)جۆن ترایتۆن
    12 Rounds١٩ی مارچی ٢٠٠٩ (ئوسترالیا)دانی فیشەر
    Legendary١٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٠ (ئەمریکا)مایک چێتلی
    Fred: The Movie١٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٠ (ئەمریکا)باوکی فرێد
    Fred 2: Night of the Living Fred٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ (ئەمریکا)باوکی فرێد
    The Ruenion٢ی فێبریوەری ٢٠١٢ (کوەیت)سام کلێری
    Fred 3: Camp Fred٢٨ی جولای ٢٠١٢ (ئەمریکا)باوکی فرێد
    Scooby-Doo!: WrestleMania Mystery١٩ی مارچی ٢٠١٤ (ئەرجەنتین)جۆن سینا
    Trainwreck٢٨ی ئۆگەستی ٢٠١٥ (عێراق)ستیڤن
    The Flinstones & WWE: Stone Age SmackDown!١٧ی مارچی ٢٠١٥ (ئەمریکا)جۆن سیناستۆن
    Daddy's Home٩ی دێسەمبەری ٢٠١٥ (لەندەن)ڕۆجەر
    Sisters١٢ی دێسەمبەری ٢٠١٥ (شانشینی یەکگرتوو)پازوزو
    Surf's Up 2: WaveMania١٢ی جەنیوەری ٢٠١٧ (ئەمریکا)جەی. سی.
    Daddy's Home 2١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ڕۆجەر
    Tour de Pharmacy٨ی جولای ٢٠١٧ (ئەمریکا)گوستاڤ دیتەرس
    Ferdinand١٤ی دێسەمبەری ٢٠١٧ (ئەڵمانیا)فێردیناند
    Blockers٦ی ئەپرێڵی ٢٠١٨ (ئەمریکا)--

    ..

    سەرچاوەکان

    [دەستکاری]

    ویکیی ئینگلیزی ڕۆتن تۆمەیتۆسی ئینگلیزی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.