جۆن تراڤۆڵتا
![]() تراڤۆڵتا لە ئابی ۲۰۱۹ | |
لەدایکبوون | جۆن جۆزێف تراڤۆڵتا ١٨ی شوباتی ١٩٥٤ |
نیشتەجێی | جومبۆلەیر سەبدیڤیژن؛ ئۆکلا، فلۆریدا لۆس ئانجلەس |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر، نووسەر، گۆرانیبێژ، سەماکەر، فڕۆکەوان |
چالاکبوون | ۱۹۷۲–تا ئێستا |
ئایین | کاتۆلیک (١٩٥٤ تا ١٩٧٥) سایێتۆلۆجی (١٩٧٥ - ئێستا) |
ھاوسەر | کێلی پرێتسۆن (١٩٩١–٢٠٢٠) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | ئێلین تراڤۆڵتا (خوشک) ماگرێت تراڤۆڵتا (خوشک) جۆی تراڤۆڵتا (برا) |
وێبگە | ماڵپەڕی تراڤۆڵترا |
جۆن جۆزێف تراڤۆڵتا، ھونەرمەندێکی ئەمریکییە و ھەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، لە ١٨ شوباتی ساڵی ١٩٥٤ لە نیوجێرسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، باوکی بازرگانێکی بچووک و یاریزانێکی تۆپی پێبووە، دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی، دایک و باوکی زۆر دڵخۆش و ڕوخۆش بونە و شانۆیەکی بچووکیان دامەزراندووە تاکو منداڵەکانیان لەگەڵ منداڵی دراوسێیەکانیان لەسەری یاری بکەن جۆن تراڤۆڵتاش لەو شانۆیەوە ھۆگری شانۆ بووە و ڕۆژانە لەگەڵ براکانی شانۆگەریان لەسەری دەرکردووە. جۆن تراڤۆڵتا کە تەمەنی گەیشووەتە ١٦ ساڵان بڕیاریداوە واز لەقوتابخانە بھێنێت و خۆی تەرخان بکات بۆ ھونەر، بێگومان بوو بەھونەرمەند و لەچەند ئەڵقەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە و لە ساڵی ١٩٧٥ لەفیمێکی تۆقێنەردا بەشداری کردووە، ھەتاکو ساڵی ١٩٧٦ ھیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەھێناوە و تەنیا وەکو ئەکتەرێکی ئاسایی کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ فیلمی (Saturday Night Fever) دەرکردوو، و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و قازانجی ئەم فیلەمش گەیشتووەتە ٣٥٠ میلیۆن دۆلار، دوابەدوای ئەو فیلمە بەشداری لە زنجیرە درامایەکدا کردووە کە لە ساڵی ١٩٧٥ تاکو ساڵی ١٩٧٩ بەردەوام بووە و بەیەکجاری ناوبانگی دەرکردووە. جۆن تراڤۆڵتا لەسەرکەوتنەکانی بەردوام بووە و لە ساڵی ١٩٧٨ فیلمێکی سەرکەوتووی دەرکردووە کە باسی لەژیانی ھەرزەکارێک و ئەو کێشانەی لەقوتابخانە ڕووبەڕوی دەبێتەوە کردووە بەھەمان شێوە لە ساڵی ١٩٨٠ فیلمێکی دیکەی سەرکەوتووی دەرکردووە تاکو بووەتە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری سینەمای ھۆلیوود، لە ساڵاکانی ھەشتاکان و نەوەدەکانیش بەردەوام بووە لە فیلم دەکردن و لە ساڵی ١٩٩٤ یەکێک لەفیلمەکانی قازانجێکی گەورەی لە ڕووی ئەمریکا و جیھانیشەوە بەدەستھێناوە و تاکو ئێستاش چالاکییەکانی بەردەوام و ھەوڵی بەھەرمھێنانی فیلمی باشتر دەدات، وەک فیلمی ساختەکارەکە لە ساڵی ٢٠١٤.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- لەدایکبووانی ١٩٥٤
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- فڕۆکەوانانی ئەمریکی
- ساینتۆلۆژیستە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- گۆرانیبێژانی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- گۆرانیبێژانی پۆپی ئەمریکی
- زیندووان
- گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- براوەکانی خەڵاتی ڕاسپبێری زێڕین
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرانی دەنگی پیاوی ئەمریکی
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو
- ئەکتەرانی پیاو لە فلۆریدا
- پاڵێوراوانی هۆڵی ناوبانگ لە نیوجێرزی