جۆرج فیلیپس بۆند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

  جۆرج فیلیپس بۆند (٢٠ی ئایاری ١٨٢٥ – ١٧ی شوباتی ١٨٦٥) فەلەکناسی ئەمریکی بووە، کوڕی ویلیام کرانچ بۆند بووە . هەندێک سەرچاوە ساڵی لەدایکبوونی بە ساڵی ١٨٢٦ دەزانن.

سەرەتای حەزی لە سروشت و باڵندەکان بوو، بەڵام دوای مردنی برا گەورەکەی ویلیام کرانچ بۆند جونیۆر هەستی بە ناچاری کرد بەدوای ڕێچکەی باوکیدا بچێتە بواری فەلەکناسی . دوای باوکی وەک بەڕێوەبەری (ڕوانگەی کۆلێژی هارڤارد) لە ساڵی ١٨٥٩ هەتاوەکوو کۆچی دوایی کرد هەر لەو پۆستە مایەوە، ئامۆزاکەی ناوی ئێدوارد سینگڵتۆن هۆڵدن بوو کە یەکەم بەڕێوەبەری ڕوانگەی لیک بوو .

جۆرج بۆند یەکەم وێنەی ئەستێرەی لە ساڵی ١٨٥٠ ( ڤێگا ) و وێنەی ئەستێرەیەکی دووانە لە ساڵی ١٨٥٧ ( میزار ) پێشنیاری کرد کە دەتوانرێت فۆتۆگرافی بەکاربهێنرێت بۆ پێوانەکردنی گەورەیی ئەستێرە و چەندین کلکلدار دۆزیەوە و خولگەی کلکدارەکانی حیساب کرد، هەروەها جۆرج بۆند لێکۆڵینەوەی لە کەیوان و تانەی ئۆریۆن کردووە، ئەو و باوکی بە هاوبەشی مانگەکانی زوحەلیان دۆزیەوە کە هایپریۆن بوو (کە هەروەها بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ویلیام لاسێلەوە دۆزرایەوە). جگە لە بەشدارییە فەلەکناسییەکانی، جۆرج بۆند ڕووپێوی چیای سپی نیو هامپشایریشی کردووە.

بەهۆی نەخۆشی سیلەوە کۆچی دوایی کردووە .

ڕێزلێنان[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٨٦٥دا میدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەدەستهێنا.
  • چیای بۆند و وێست بۆند و بۆندکلیف لە نێوان شاخەکانی سپیدا هەموویان بە ناوی ئەوەوە ناونراون.
  • کانییەکەی جی بۆند لەسەر مانگ بە ناوی ئەوەوە ناونراوە، هەروەها کانییەکەی بۆند لەسەر مەریخ . [١]
  • هەروەها ناوی The Bond albedo, کە گرنگە بۆ وەسفکردنی هاوسەنگی وزەی تەنێکی هەسارەیی، بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.
  • ناوچەیەک لەسەر هایپەریۆن پێی دەوترێت "بۆند-لاسێل دۆرسوم".
  • ئەستێرەی بچووک (٧٦٧) بۆندیە بە هاوبەشی ناوی خۆی و باوکی لێنراوە.
  • بۆشایی بۆند لەناو ئەڵقەی C ی زوحەلدا بە هاوبەشی ناوی ئەو و باوکی لێنراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Schmadel, Lutz D. (2012). Dictionary of Minor Planet Names. Springer Science & Business Media. p. 115. ISBN 978-3642297182.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]