جۆرج فرێدریک ھاندڵ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
جۆرج فرێدریک ھاندڵ | |
---|---|
George Frideric Handel | |
لەدایکبوون | Georg Friedrich Händel ٢٣ی شوباتی ١٦٨٥ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) Halle (ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز) |
مەرگ | ١٤ی نیسانی ١٧٥٩ (٧٤ ساڵ ژیاوە) Westminster (شانشینی بەڕیتانیای مەزن) |
گۆڕ | Poets' Corner |
زانکۆ | |
پیشە | ئاوازدانەر، هارپسیکۆردژەن، ئۆرگنژەن، کەمانژەن، opera composer (–١٧٤١)، ئاوازدانەر، impresario (–١٧٤١)، مامۆستای زانکۆ |
کارەکان | Alcina، Concerti grossi, Op. 6، Giulio Cesare in Egitto، Messiah، Music for the Royal Fireworks، Serse، Water Music See list of compositions by George Frideric Handel |
شێواز | ئۆپێرا، ئۆراتۆریۆ، کنچێرتۆ، anthem، مۆسیقای کلاسیک، coronation anthem |
باوان | |
وێبگە | http://gfhandel.org |
واژوو | |
پلە | نوێنەری ئۆرکێسترا (١٧١٠–)، ئۆرگنژەن (Halle Cathedral) |
جۆرج فرێدریک ھاندڵ (بە ئەڵمانی: Georg Friedrich Händel؛ لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٦٨٥ – مردووی ١٤ی نیسانی ١٧٥٩) ئاوازدانەرێکی ئەڵمانیی-ئینگلیزیی چەرخی باڕۆکە، ناسراوە بە پۆپێرا، ئۆراتۆریۆ و کۆنشێرتۆکانییەوە. ھاندڵ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە ھەمان ئەو ساڵەی کە یۆھان سباستییان باخ و دۆمینیکۆ سکارلاتی تێیدا لەدایکبوون. ڕاھێنانی لە مۆزیکی ڕەخنەگرانە وەرگرتووە لە ئیتاڵیا پێش جێگیربوونی لە لەندەن و بوونی بە ھاوڵاتییەکی بەریتانیی. کۆمەڵێک کاری بەناوبانگی ھەیە وەک مێسایە، واتەر میوزک و مۆزیک بۆ یارییەئاگریینە شاھانەیییەکان. زۆر بە بەھێزیی لەژێر کاریگەری تەکنیکەکانی ئاوازدانەرە مەزنەکانی چەرخی باڕۆکی ئیتاڵیا و ئاوازدانەریی ئینگلیزی مەزن ھێنری پۆرسێڵ دا بوو. مۆزیکی ھاندڵ بەباشی ناسراو بوو لەلایەن کۆمەڵێک لە ئاوازدانەران، تێیاندا ھایدن، مۆتزارت و بیتھۆڤن.
سەرەتا ساڵەکان
[دەستکاری]ھاندڵ لە ھالێ (کە لەو کاتەدا لە دووچیی ماگدیبۆرگ، کەرتێک لە براندێنبۆرگ-پڕووسیا) لەدایکبووە بۆ جۆرج و دۆرۆسییا لە ١٦٨٥. باوکی، جۆرح ھاندڵ، ٦٣ بوو کاتێک کووڕەکەی لەدایکبوو، کاری سەرتاشیی ئەکرد، ھەروەھا وەک نەشتەرگەریش خزمەتی ئەکرد لە دادگای ساکسی-وایسێنفڵس و مارەگرەیتیڤی براندێنبێرگ. بەپێی جۆن مەینوارین بێت، کە یەکەم نووسەرەوەی ژیانی بوو، دەڵێ: «ھاندڵ بۆی دەرکەوت کە مەیلێکی بەھێزی ھەیە بۆ مۆزیک، بەڵام باوکی ھەمیشە مەبەستی بووە کە فێری خوێندنی یاساکانی سیڤیڵی بکات، ڕەنگە ھۆکارێکە ھەبوو بێت بۆ ئەو سووربوونەی باوکی. ئەو بەتووندی ڕێگریی لێ دەکرد کە تێکەڵ بێت لەگەڵ ھەر ئامێرێکی مۆزیکیی، بەڵام ھاندڵ توانیی کە شوێنێکی دەستبکەوێت لەبەشی سەرەوەی ژوورەکەیدا بۆ ئەوەی ئامێرێکی تێدا بشارێتەوە.»
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆرج فرێدریک ھاندڵ تێدایە. |