جوانکیلەی خەوتوو (فیلمی ١٩٥٩)
جوانکیلەی خەوتوو | |
---|---|
بەشێکە لە | National Film Registry |
سەرناو | Sleeping Beauty |
لەسەر بنچینەی | The Beauty Sleeping in the Wood، The Sleeping Beauty |
بەشێک لە زنجیرەی | Walt Disney Animation Studios film |
بابەتی سەرەکی | curse، تۆڵەسەندنەوە، جادوو |
جۆر | فیلمی درێژ |
چەشن | فیلمی خەیاڵی، فیلمی مۆسیقایی، family film، cinematic fairy tale |
چاپەکان | Dornröschen، Tornerose |
Copyright holder | کۆمپانیای واڵت دیزنی |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
زمان | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی کۆپیڕایت | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٥٤ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | یەکەم نمایش |
دەرھێنەر | Clyde Geronimi، Les Clark، ئێریک لارسن، ڤۆڵفگانگ ڕیزەرمان |
سیناریۆنووس | Erdman Penner |
ئەکتەران | بێ نرخ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | Ken Peterson |
ئێدیتەر | Roy M. Brewer Jr.، Donald Halliday |
دیزاینەری بەرھەمھێنان | Don DaGradi، Ken Anderson |
Narrator | مارڤین میلەر |
بەرھەمھێنەر | واڵت دیزنی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | کۆمپانیای واڵت دیزنی، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی |
Theme music | Once Upon a Dream |
Soundtrack release | Walt Disney's Sleeping Beauty |
Set in period | سەدەی ١٤یەم |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 89%، 8.2/10 |
پاڵێوراوە بۆ | Academy Award for Best Original Musical Score |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | Disney's Sleeping Beauty universe |
Depicts | spinning wheel، rose، خەو، ئەژدیھا، ماچ |
Fabrication method | traditional animation |
چەشنی بڵاوکردنەوە | theatrical release، home video release، ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | G |
وێبگە | http://movies.disney.com/sleeping-beauty |
دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێت | Suitable for a general audience |
شوێنی ڕێکخستنەکان | قەڵا |
کۆدی بەرھەمھێنان | 2082 |
جوانی خەوتوو (بە ئینگلیزی: Sleeping Beauty) فیلمێکی وێنەی جووڵاوی ئەمریکییە کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە.
چیرۆک
[دەستکاری]لە سەردەمێکی کۆندا، فەرمانڕەوا ستیڤن دوای چەندین ساڵ منداڵێکی بوو. ئەو و ھاوسەرەکەی ناوی منداڵەکەیان نا «ئۆرۆرا». لە ئاھەنگی لەدایکبوونی شازادە بچووکەکەدا سێ پەری میھرەبان ئاواتی بۆ دەخوازن. پەری یەکەم ھیوای جوانی بۆ دەخوازێت و پەری دووەم ھیوای دەنگێکی خۆشی بۆ دەخوازێت. کاتێک باس لە پەری سێیەم دەکرێت، جادووگەر خراپەکارەکەی ئەم ناوچەیە تووڕەیە چونکە بۆ ئاھەنگەکە بانگێشت نەکراوە. لە ئاھەنگەکەدا دەڵێت کە شازادە لە شازدە ساڵەی یادی لەدایکبوونیدا دەمرێت کاتێک پەنجەی بەر چەرخێکی ڕستن دەکەوێت.
لەبەر نەبوونی توانا بۆ شکاندنی جادووی جادووگەرەکە، ناچار پەرییەکان ئاواتاکەیان دەیگۆڕن و ئاوات دەخوازن کە ئاورۆرا لەبری ئەوەی بمرێت بکەوێتە خەوێکی قووڵەوە و تەنیا بە ماچێک لە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆیەوە لە خەو ھەستێت. پاشا لە ترسدا فەرمان دەکات کە ھەرچی چەرخی ڕستن ھەیە لەناو خاکەکەیدا بسوتێندرێن و شازادە دەنێرێت بۆ ئەوەی لە ماڵێکدا لە قووڵایی دارستانەکەدا لەگەڵ سێ پەریدا بژی.
دوای شازدە ساڵ، ئاورۆرا لە شازدە ساڵەی لەدایکبوونیدا لە دارستانەدا شازادە پرینس فیلیپ دەناسێت. پرینس بەھۆی ئەوەی شەیدای ئاورۆرا دەبێت، داوای لێدەکات جارێکی دیکە چاوی پێ بکەوێتەوە. ئاورۆرا دەگەڕێتەوە بۆ کۆختەکە و پەرییەکان کە ئاھەنگێکی بچووکی لەدایکبوونیان بۆ ئامادە کردووە، ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆی پێدەڵێن و ئامادەی دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ کۆشکەکەی باوکی. بەڵام جادووگەرەکە کە ئێستا دۆزیویەتییەوە، دیواری کۆشکەکەی بۆ دەکاتەوە و چەرخی ڕستنی نیشان دەدات، ئاورۆرا دەست لە دەرزی چەرخەکە دەدات و بێھۆش دەبێت.
لە لایەکی ترەوە شازادە فیلیپ کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاورۆرا چووە کۆختەکە، دەکەوێتە ناو تەڵەی جادووگەرەکە و زیندانی دەکرێت. و ئەو سێ پەرییە کە پێیان وایە شازادە فیلیپ تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی شازادە ئاورۆرا بۆیە بە ھانایەوە دەچن و ئازادی دەکەن.
فیلیپ دەچێتە کۆشک بۆ ئەوەی ئاورۆرا ڕزگار بکات بەڵام لە ڕێگادا چاوی بە جادووگەرەکە دەکەوێت. جادووگەرەکە خۆی دەگۆڕێت بۆ ئەژدیھا و فیلیپ بە شمشێرەکەی دڵی کون دەکات و دەیکوژێت. پاشان دەچێتە کۆشک و ئۆرۆرا ماچ دەکات و ئاورۆرا لە خەو ھەڵدەستێت و لە کۆتاییدا ھاوسەرگیری دەکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی کارتۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوانکیلەی خەوتوو (فیلمی ١٩٥٩) تێدایە. |
- فیلمە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٥٠
- فیلمەکانی دەیەی ١٩٥٠ بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی ١٩٥٩
- فیلمە درێژە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە فانتازیا ئەنیمەیشنە منداڵە ئەمریکییەکان
- فیلمە مۆسیقییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان دەربارەی دراگۆن
- فیلمەکان دەربارەی نەفرەت
- فیلمە بەرھەمھێنراوەکانی واڵت دیزنی
- فیلمەکانی ئەمریکا بۆ تۆمارکردنی فیلمی نەتەوەیی
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی واڵت دیزنی پیکچەرز