جامی یەکێتیی ئاسیا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا |
---|---|
دامەزراندن | ٢٠٠٤ |
ناوچە | ئاسیا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٦ (قۆناغی کۆمەڵەکان) |
کۆتا پاڵەوان | بەحرەین موحرەق |
سەرکەوتووترین یانە | کوەیتی کوەیتی (٣ نازناو) قووە جەوییە (٣ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | https://www.the-afc.com/en/club/afc_cup.html |
جامی یەکێتیی ئاسیا پاڵەوانێتییەکی کیشوەری ساڵانەیە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە ڕێکدەخرێ، بەپێی سیستەمی نوێی پاڵەوانێتییەکە تایبەتە بە یانەی ئەو وڵاتانەی کە ھیچ یانەیەکیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ سەرناکەوێ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەپێی پۆلێنی پێشبڕکێکەکانی یانەکانی ئاسیا AFC.
یانەکانی کوەیتی کوەیتی و قووە جەوییەی عێراقی بە سەرکەوتوترین یانەکانی مێژووی پاڵەوانێتییەکە دادەنرێن کە ھەریەکەیان خاوەنی سێ نازناون.
مێژووی پاڵەوانێتییەکە
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠٤ پاڵەوانێتییەکە دەستیپێکرد وەک پاڵەوانێتی پلەدووی یانەکانی ئاسیا دوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یانەی جەیشی سووری توانی ببێتە پاڵەوانی یەکەمین پاڵەوانێتی.
سیستەمی پاڵەوانێتییەکە
[دەستکاری]سیستەمی نوێی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ٢٠١٧ گۆڕانکاری بەسەردا ھێنرا لە ڕووی ژمارە و شێوەیەوە، ٣٦ یانە بە کۆی گشتییەوە بەشداری دەکەن لە قۆناغی کۆمەڵەکان (١٢ یانە لە ھەریەک لە وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ٤ یانە لە ھەر یەک لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و باشووری ئاسیا) و یاریی کۆتاییش بە یەک یاری ئەنجام ئەدرێ
لیستی پاڵەوان و پلەی دووەمی یانەکان
[دەستکاری]لیستی پاڵەوان و خاوەنی پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە لە سەرەتای دروستبوونییەوە:[١]
ساڵ | پاڵەوان | دووەم |
---|---|---|
٢٠٠٤ | جەیش | وەحدە |
٢٠٠٥ | فەیسەڵی | نەجمە |
٢٠٠٦ | فەیسەڵی | موحرەق |
٢٠٠٧ | شەباب ئوردن | فەیسەڵی |
٢٠٠٨ | موحرەق | سەفا |
٢٠٠٩ | کوەیت | کەرامە |
٢٠١٠ | ئیتیحاد حەلەب | قادسیە |
٢٠١١ | ناساف کارشی | کوەیت |
٢٠١٢ | کوەیت | ھەولێر |
٢٠١٣ | کوەیت | قادسیە |
٢٠١٤ | قادسیە | ھەولێر |
٢٠١٥ | جوھۆر دارولتەعزیم | ئیستقلال دۆشەنبە |
٢٠١٦ | قووە جەوییە | بەنگالۆرۆ |
٢٠١٧ | قووە جەوییە | ئیستقلال دۆشەنبە |
٢٠١٨ | قووە جەوییە | ئالتین ئاسیر |
٢٠١٩ | عەھد | ٢٥ ئەپرێل |
٢٠٢٠ | ھەڵوەشایەوە بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە | |
٢٠٢١ | موحرەق | ناساف کارشی |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی یەکێتیی ئاسیا تێدایە. |