تەلار ھیرانی
تەلار ھیرانی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٢ |
| نیشتەجێی | سوێد (١٩٩٦ - تا ئێستا)[١] |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | ئەکتەری شانۆ، فیلم و دراما |
| چالاکبوون | ١٩٨٥ - تا ئێستا |
تەلار جەمال خدر[١] ناسراو بە تەلار ھیرانی (لەدایکبووی ١٩٧٢ لە ڕانیە)[٢] خانمە نواندنکارێکی کوردە لە بواری شانۆ، فیلم و دراما. بە یەکێک لە چالاکترین ژنە شانۆکارەکانی کورد ھەژمار دەکرێت، ھەروەھا چەندین کاری شانۆیی بە تەنیا لە کوردستان و ئەورووپا پێشکەش کردووە.[١] سەرەتای کارکردنی لە شانۆوە دەستی پێ کردووە، لە تەمەنی شەش ساڵی دەستی بە خوێندنەوەی شیعر کردووە، پاشان چەند ساڵێک لە گرووپی موزیکی ڕانیە بووە و ئامێری گیتاری ژەنیوە، دواتر لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا چووەتە بواری شانۆ و بووە بە فێرخواز لەو بوارەدا، پاشانیش وەکو ئەکتەری سینەما بە ھەردوو زمانەکانی کوردی و سوێدی ڕۆڵی بینیوە و تا ئێستاش لە ھونەرەکەی بەردەوامە.[٣] جگە لە کاری ھاوبەش لە ٣٠ کاری شانۆیی، و لە چەندان فیلم و درامادا وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی بینیووە، ھەروەھا لە یەکێک دراما سویدییەکانیش ڕۆڵی تێدا بینیووە.[٤]
ژیاننامە
[دەستکاری]خوێندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٤ بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە،[٥] ھەروەھا بەشی نواندنی لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر تەواو کردووە،[٤] و لە ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی بە زانکۆ ھێناوە.[١]
کارکردن
[دەستکاری]ساڵی ١٩٨٥ کە لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی بووە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بە شانۆگەرییەکی منداڵان بەناوی (چۆلەکەکان).
بەرھەمەکان
[دەستکاری]| ناو | ڕۆڵ | ساڵ | چەشن |
|---|---|---|---|
| چەرخ و فەلەک | خونچە | دراما | |
| کارگەی خێزان | دراما | ||
| ئاکامی نھێنییەکان | دراما | ||
| باڵەخانە | دراما | ||
| ئادیابین | دراما | ||
| ھیوا | فیلم | ||
| لم | کورتەفیلم | ||
| چۆلەکەکان | شانۆگەری |
| دایکە ئازاکە | شانۆگەری |
| مەرگ و کچ | شانۆگەری |
| بەرگی سەبووری | شانۆگەری |
| ژنەکەی ئەو ماڵە | شانۆگەری |
| میدیا | شانۆگەری |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 «تەلار ھیرانی بۆ گوڵان: ئادیابین ئەزموونێکی نوێیە بۆ من و شانازیی پێوە دەکەم». gulanmedia.com. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
- ↑ «کامیان تەلارە و کامیان خەرمانە؟». basnews.com. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
- ↑ «تەلار ھیرانی: فۆڕمی دراماکانمان تورکییە و لە ئاست داخوازی کۆمەڵگەکەمان نین». wishe.net. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
- 1 2 «تەلار ھیرانی لە کەرەنتینەدا بیری ھونەر دەکات». wishe.net. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
- ↑ «ژنە ھونەرمەندێک گورچیلەى خۆى دەبەخشێت». wishe.net. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.