تەقیەدین محەممەد کوڕی مەعروف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقیەدین محەممەد کوڕی مەعروف
Научные изыскания в Стамбульской обсерватории. Справа от центра с астролябией — Такиюддин аш-Шами. Миниатюра из турецкой рукописи последней четверти XVI века
لەدایکبوون١٤ی حوزەیرانی ١٥٢٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
دیمەشق لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگدەیەی 1580، ١٥٨٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ئەستەمبوڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەماتماتیکزان، ئەستێرەناس، داھێنەر، pharmacist، ئەستێرەناس، ئەندازیار لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

تەقیەدین محەممەد کوڕی مەعروفی شامی ئەسەدی (بە عەرەبی: تقي الدين محمد بن معروف الشامي‎؛ لەدایکبووی ١٥٢٦ – مردووی ١٥٨٥) زانایەکی عوسمانی بوو لە قاھیرە و ئەستانە ڕەچەڵەکی خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەییووبییەکان، کە لە بوارە جیاوازەکانی ئەستێرەناسی، کاتژمێر، ئەندازیاری، بیرکاری، میکانیک و فەلسەفەی سروشتیدا دانەری چەندین پەرتووک بووە.[١]

لە ساڵی ١٥٧٤ سوڵتانی عوسمانی، مورادی سێیەم بانگھێشتی کرد بۆ ئەوەی «مرصد» یان جێگای وردبوونەوەی ئەستێرەناسی لە پایتەختی عوسمانییەکان (ئەستەنبوڵ) دروست بکات و بە شارەزایییەکانی توانیی چاودێری ڕووداوی گرنگی «نەیزەک»ی ساڵی ١٥٧٧ بکات. ھەروەھا لەسەر مەکینەی ھەڵمی کاری کردووە.[٢] لە ھەمان ساڵدا و ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٥٧٧ نەیزەکێک تێ دەپەڕێ و داوا لە تەقیەدین دەکەن ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی نیشانەی چییە. تەقیەدین بە ھەڵە دەڵێت نیشانەی سەرکەوتنی سوپای عوسمانییە بەسەر سەفەوییەکاندا. پێشبینییەکەی ھەڵە دەر دەچێت بۆیە زانایانی ئایینی لە ساڵی ١٥٨٠دا، تەنھا سێ ساڵ دوای تەواوبوونی «مرصد»ەکە، ئەیڕوخێنن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Taqi al-Din Ibn Ma'ruf: A Bio-Bibliographical Essay". Muslim Heritage. 2008-06-26. Retrieved 2021-08-15.
  2. ^ ئ ا Civilization: Is the West History? - Part 2 – Science – Niall Ferguson, 1080p (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-08-15